المطلع
عاجل

post-image

خامنەیی:ناکرێ پرسی فەڵەستین لە بیروڕای گشتی جیهان بشاردرێتەوە


00:44 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2023-12-05
57934

ڕێبەری باڵای ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی دیدار لەگەڵ میگێل دیاز کانێل، سەرۆک کۆماری کوبا و شاندی یاوەری، ئاماژەیان بە توانا سیاسی و ئابوورییە گەورەکانی دوو وڵات کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە تواناکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەکاربهێنرێن و هاوپەیمانییەک لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە هەمان هەڵوێستیان هەیە لە دژی دەستدرێژی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەکاربهێنرێت.
خامنەیی وتیشی: ئەم هاوپەیمانییە کە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری ئابووری، دەتوانێت هەڵوێستێکی هاوبەش و کاریگەر لە پرسە گرنگەکانی جیهانی وەک پرسی فەڵەستین وەربگرێت.
سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە فەڵەستین، ڕێبەری باڵای ئیران ئاماژەی بەوەدا: پرسی فەڵەستین تەنیا پەیوەندی بە دۆخی ئەم دواییەی غەززە و تەقینەوەکانەوە نییە، چونکە گەلی فەڵەستین هەمیشە تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازار و کوشتنێک بووە لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئێستا کارەساتەکەی غەززە ئەوەندە گەورەیە کە ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بووە و ناتوانرێت بشاردرێتەوە.

خامنەیی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری کوبا لەمەڕ پرسە جیهانییەکان و بەتایبەتی پرسی فەڵەستین بە هاوتەریب لەگەڵ هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی زانی و بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان جەختیان کردەوە: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پێویستە.
ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژەدان بە دیداری ٢٢ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ فیدڵ کاسترۆی ڕێبەری کۆچکردووی کوبا وتیان: "ڕاستگۆیی شۆڕشگێڕانە"، "خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانە" و "جددیەتی شۆڕشگێڕانە" تایبەتمەندی هاوبەشی شۆڕشی کوبا و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43061
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42510
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44521
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43315
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41352
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56573
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55063
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54911
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58301
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54415
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56639
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27778
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57876
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26660
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70458