المطلع
عاجل

post-image

سودانی ونێچیرڤان بارزانی جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان


18:12 كوردستان
2025-04-16
76660

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ و جەختیان كرده‌وه‌ لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌راوێزی دیداری سلێمانی له‌ زانكۆری ئه‌مریكی له‌ عێراق- سلێمانی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ و بارودۆخی گشتی و گرنگترین پرسەکانی گەشەپێدان و ئابوریان لەسەر ئاستی نیشتمانی خستەڕو.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەکۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسیە هاوبەشەکان تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و پشتیوانیکردن لەهەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەرانسەری عێراقدا.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەدا پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە پەیڕەوی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43523
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42802
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44898
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43823
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41872
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56993
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55436
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55402
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58712
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54808
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57155
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28065
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58296
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70858