المطلع
عاجل

post-image

عێراق 40 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززەو لوبنان دابین دەكات ‏


15:23 عێراق
2025-05-17
52457

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران رایگەیاند، وڵاتەكەی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززەو 20 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دابین دەكات.
‏نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایکەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، لە وتارێكدا لە كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، رایگەیاند، گەلانی عەرەب ئەمڕۆ بەو هیوایەوە چاویان لەوەیە كە هەڵوێستەكان بكرێنە چارەسەر.
‏وتیشی، عێراق لە سیاسەتی دەرەوەیدا رێگەی شەراكەوت و هاریكاری و بەهێزكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی وڵاتانی عەرەبی گرتۆتەبەر.
‏ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانیمان لەو چارەسەرانە كردوە كە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنن و بەشداریمان كردوە لە نزیككردنەوەی تێڕوانینە لێك دورەكان و عێراق رێگەی دیپلۆماسیەتێكی بەرهەمداری گرتۆتەبەر بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدانی برایەتی و ئایین و بیری میانڕەوی.
‏سودانی جەختیشی لە مافەكانی گەلی فەلەستین كردەوە لەسەر خاكی خۆی لەگەڵ راگرتنی دەستدرێژییەكان بۆ سەر غەززەو وتیشی، راگواستنی زۆرەملێی فەلەستینییەكان رەتدەكەینەوە.
‏ئاماژەی بەوەشداوە، پشتیوانی لە ئاگربەست لە باشوری لوبنان دەكەین و ئیدانەی دەستدرێژییە دوبارەكان بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە دەكەین.
‏هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كرد، هەڵوێستی خۆمان بۆ یەكپارچەیی خاكی سوریاو سەروەری ئەو وڵاتە دوپات دەكەینەوەو هەر دەستدرێژییەك یان هەژمونێك لەسەر خاكی سوریا رەتدەكەینەوە.
‏وتیشی، بڕیاری ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا بەرز دەنرخێنین.
‏هێمای بۆ ئەوەش كرد كە عێراق لەگەڵ یەكپارچەیی و سەروەریی یەمەن و كۆتاییهێنان بە شەڕو دابەشبوندایە.
‏هەروەها لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا پێشوازی و پشتیوانی عێراقی بۆ دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دوپاتكردەوە.
‏هەروەك وتیشی، 18 دەستپێشخەری رادەگەیەنین بۆ كاراكردنەوەی كاری هاوبەشی عەرەبی و لەپێش هەمویشیانەوە دامەزراندنی سندوقی عەرەبی بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی ئاوەدانكردن لە دوای شەڕو ململانێكان.
‏ئەوەشی خستەڕو، عێراق 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززەو 20 ملیۆن دۆلاریش بۆ ئاوەدانكردنەوەی لوبنان دابین دەكات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 43203
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42710
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44774
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 43524
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 41514
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56690
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55254
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55100
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 58546
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54602
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56799
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27984
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58017
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27150
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 70580