المطلع
عاجل

post-image

عێراق و هۆڵەندا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان کردەوە ‏


23:39 عێراق
2025-04-03
36352

ئەمڕۆ پێنجشەممە ،هەردوو وەزیرانی عێراق و هۆڵەندا جەختیان لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیه دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە،لای خۆیەوە فواد حسێن بانگهێشتی هاوتا هۆڵەندییەکەی کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق.

‏وەزارەتی دەرەوە لە راگه‌یندراوێكدا بڵاویکردەوە : "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی شانشینی هۆڵەندا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە لاهای کۆبووەوە".

‏لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری هۆڵەندا بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری کرد، جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و لاهای کردەوە".

‏له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی بەردەم ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و فوئاد حسێن دیدگای عێراقی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ خستەڕوو. ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەردەوامبوون لە پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەشیان لە ڕێگەی خولەکانی ڕاوێژکاری سیاسی و زیادکردنی سەردانە دووقۆڵییەکان تاوتوێکرد".

‏بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە "بانگهێشتێکی ئاراستەی هاوتا هۆڵەندییەکەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، ئەو دووەمیان پێشوازی لە بانگهێشتەکە کرد، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم سەردانە بەم نزیکانە ئەنجام بدرێت".

‏لەسەر ئاستی پەیوەندییە عەرەبییەکان، وەزیر ئاماژەی بە "لوتکەی داهاتووی عەرەبی کرد کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت"، جەختیکردەوە "پێویستی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی کارەکانی لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە".

‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو وەزیر جەختیان لە "گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش کردووەتەوە، بەتایبەتی لە قۆناغی داهاتوودا".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44134
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 43373
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 45383
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44080
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 42439
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57676
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55898
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55774
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59308
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55273
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57689
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58745
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26834
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 71300