المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی بەرگری تورکیا داوای لە (هه‌سه‌ده‌) کرد کە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ دیمەشق بێت ‏


17:20 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-08-14
51433

وەزارەتی بەرگری تورکیا ، پەیامێکی ئاراستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کرد،جەختیکردەوە کە دەبێت هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ دیمەشق بێت.

‏وەزارەتی بەرگری تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندوە، چاوه‌ڕوان دەکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپەلە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕابگه‌یه‌نێت، ئەو "لێدوانه‌ جوداخوازانە" کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە کۆنفرانسەکەیدا لە حەسەکە لە 8ی (ئاب/8) ڕاگه‌یه‌ندرا، پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ دیمەشق واژۆکراوە.
‏ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتێکدا حکومەتی سوریا ڕێبازێکی هەمەلایەنە و یەکگرتو نیشاندەدات کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هەمو دابەشکارییە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییەکان لەناو وڵاتەکەدا، "هەڵسوکەوتی ئیستفزازی و دابەشکاری ڕێکخراوی هه‌سه‌ده‌ ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات".
‏وەزارەتەکە باسی له‌وه‌كردوه‌، بانگەوازەکه‌ی حکومەتی سوریا بۆ "یەک دەوڵەت، یەک سوپا" زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێت، چاوەڕوانیی خۆی دوپاتکردەوە لە پابەندبونی تەواو بەو ڕێککەوتنەی لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 8ی ئازاردا واژۆکرا و جێبەجێکردنی خێرای لەسەر زەوی، بەشداریکردن لە بنیاتنانی سوریایەکی سەقامگیر و ئارام و ئەمن و دور لە تیرۆر.

‏وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕونیشیكرده‌وه‌، لە سەرەتاوە بەرگری لە "یەکێتی سیاسی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا" کردوە و بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتیکردنی، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی مەشق و ڕاوێژکاری دوێنێ نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای هاوکاریی نێوان هەردو وڵاتدا.
‏ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تورکیا ئیرادەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی سوریا لە شەڕی دژی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و ئەمنی دوپاتدەکاتەوە، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا لە 13ی ئابی 2025 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆکردوە، کە ڕەنگدانەوەی بەهێزبونی هاریکاری سەربازی و ئەمنی نێوان هەردو وڵاتە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 119155
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 131712
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 256056
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 236151
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 234700
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 234958
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 233826
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 246384
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 246848
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 245554
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 251051
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 76497
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 242975
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 82360
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 149576
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 77266
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 249975
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 80598