المطلع
عاجل

post-image

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕازیی داوایەک لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات


21:28 كوردستان
2026-02-04
35539

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێم داوا لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات كە دەنگیان بگەیەنن بە حکومەت و پەرلەمانی عێراق و هەوڵی چارەسەری گرفتەکانی موچەخۆرانی هەرێم بدەن و موچەی موچەخۆران دوربخرێتەوە لە ململانی سیاسیەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێن.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیاری هەڵە و سیاسیەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێم زیاتر لە 10 ساڵە لە دۆخێکی دارایی و ئابوریی سەختدا دەژین. چونکە لەو ماوەیەدا بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەوە نزیکەی 60 موچەیان فەوتاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ڕێکكەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا ئومێدێک هەبو کێشەکان چارەسەربن و جارێکی تر موچەکانمان دوانەکەوێت و نەفەوتێن. بەڵام بەداخەوە دوای ئەو ماوە دورودرێژە، کێشەکان نەک چارەسەرنەبون بەڵکو قوڵتربونەتەوە، ژیان و بژێوی موچەخۆران له نێوان بەرداشی هەرێم و بەغدا دا خەرێکە دەهاڕدرێت و ساڵ دوای ساڵ موچەی زیاتریان دەفەوتێت و دابەشکردنی موچە زیاتر دوادەکەوێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، لە ئێستادا کە ئەم پەیامەتان ئاراستە دەکەین چارەنوسی موچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوی مامۆستایان و فەرمانبەران دیار نییە و موچەی مانگی یەکی ساڵی 2024ی دابەشنەکراوە. ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داواکارین لە ئێوەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق پرسی موچەی موچەخۆران خەمی یەکەم و کاری لە پێشینەتان بێت و بەدواداچونی جدی بکەن بۆ داواکاری و کێشەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کورستان.

ئەوەشیخستەڕو، داواکارین ئێوەی نوێنەرانمان وەک هەمیشە دەنگمان بگەیەنن بە حکومەت و پەرلەمانی عێراق و لە هەوڵی چارەسەری گرفتەکانی موچەخۆرانی هەرێمدا بدەن، بۆ ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق بە ئەرکە یاسایی و دەستورییەکانی خۆیان بەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بکەن و موچەی موچەخۆران دوربخرێتەوە لە ململانی سیاسیەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێن و ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نەبین بە بە قوربانی کێشە سیاسی و گەندەڵیەکانی هەرێم و بەغدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە ئێستا گرنگترین داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بریتین لە:

1- بەزوترین کات چارەنوسی موچەی مانگی 11 و 12ـی ساڵی ڕابردو و مانگی یەکی ئەمساڵ یەکلایی بکرێنەوە و دابەشبکرێن.

2- ئێمە لە سەرەتاوە پڕۆژەی (هەژماری من)ـمان ڕەتکردوەتەوە، لە ئێستاشدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە موچەی ئەو موچەخۆرانە ڕابگرێت کە هەژماری من یان پڕنەکردوەتەوە، بۆیە داواکارین لە بەغداوە ڕێگری لەوە بکەن کە موچەی هیچ موچەخۆرێک ڕابگیرێت.

3- هەوڵبدەن بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بتوانن لە بانکە فیدڕاڵییەکان هەژمار بکەنەوە و لەو ڕێکەیەوە مووچەکانیان تەوتین بکرێت.

4- کاری جدی بکەن بۆ ئەوەی لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 202ـدا بڕێک پارەی پێویست تەرخان بکرێت بۆ گێرانەوەی موچە بەناو پاشەکەوتکراوەکان و ئەو موچە و بڕە پارانەی بەهەر ناوێکەوە لە موچەکانمان بڕاون.

5- دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆرانی هەرێم، هەروەها ئەو موچەخۆرانەش کە خانەنشین دەکرێن، بەو پلەیەی کە شایستەی دەبون خانەنشین بکرێن.

6- بە هەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2015 قەیرانی موچە و دابەشنەكردنی ڕوی لە هەرێمی كوردستان كردوە و  لەكۆی 132 موچەی 11 ساڵی ڕابردو، 70 موچەی تەواو دابەشكراوە، لەبەرامبەردا 44 موچە بە چارەک و لێبڕینەوە دراوە و 18 موچەش هەر دابەشنەكراوە. ئەوە جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچە و شایستە داراییەكانی دیكەی فەرمانبەران و موچەخۆران.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 34
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 563
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 2781
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 2053
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 5080
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 5965
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 4647
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 4380
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 5885
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 6052
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 6831
اليوم.. انطلاق الجولة الثانية عشرة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. انطلاق الجولة الثانية عشرة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-10-29 09:13 5575
تراجع أسعار الذهب وسط ارتفاع الدولار وترقب بيانات التضخم الأميركية

تراجع أسعار الذهب وسط ارتفاع الدولار وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-10-29 08:32 5982
انخفاض أسعار النفط وسط آمال استئناف محادثات السلام الإقليمية

انخفاض أسعار النفط وسط آمال استئناف محادثات السلام الإقليمية

2026-10-29 08:30 5897
صحيفة: فانس بعث رسالة إلى رضائي بتوجيه من ترامب لإحياء المفاوضات

صحيفة: فانس بعث رسالة إلى رضائي بتوجيه من ترامب لإحياء المفاوضات

2026-10-29 00:00 7712
عواصف رعدية وسحب عاتية تفرض إنذاراً طارئاً على الملاحة الجوية ليلاً

عواصف رعدية وسحب عاتية تفرض إنذاراً طارئاً على الملاحة الجوية ليلاً

2026-10-28 23:47 11016
غداً.. البرلمان يصوت على أعضاء ورؤساء اللجان النيابية الدائمة

غداً.. البرلمان يصوت على أعضاء ورؤساء اللجان النيابية الدائمة

2026-10-28 22:18 11153
توجيه بالحفاظ على مخصصات وامتيازات موظفي المؤسسات المدمجة ضمن وزارة الاقتصاد الرقمي والحكومة الرقمية

توجيه بالحفاظ على مخصصات وامتيازات موظفي المؤسسات المدمجة ضمن وزارة الاقتصاد الرقمي والحكومة الرقمية

2026-10-28 22:16 8427