حەمودی: ڕێزگرتن لە سەروەری بنەمای پەیوەندییە لەگەڵ ئەمریکا بەرژەوەندی عێراقیش لە پێش هەموو شتێکەوەیە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، شێخ هەمام حەموودی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەسەر گرنگیی بونیادنانی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن کردەوە بەپێی بنەمای ڕێزی هاوبەش بۆ سەروەری و بڕیاردان.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تیایدا، هاتووە: سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، شێخ هەمام حەموودی، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد، و تێیدا پەرەسەندنە سیاسییەکان و جوڵەی هێزە نیشتمانییەکان بەرەو پێکهێنانی سەرۆکایەتییەکانی تریان تاوتوێ کرد، لەگەڵ دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاراستەی حکومەتی داهاتوو.
شێخ حەموودی جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بونیادنانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەپێی بنەمای ڕێزی هاوبەش بۆ سەروەری و بڕیار، و پەرۆشیی خۆی بۆ لەپێشینەدانی بەرژەوەندیی عێراق و گەلەکەی، و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی بڕیاری عێراقی و بەرپرسیارێتیی هێزە نیشتمانییەکانی لە کێشانی نەخشەی داهاتووی وڵات، بە جۆرێک کە سەقامگیریی وڵات و ناوچەکە بە گشتی بەهێز بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە هەردوو لایەنی عێراقی و ئەمریکی لە یەکتری تێبگەن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیاندا بێت
