المطلع
عاجل

post-image

رێبەر ئەحمەد: بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دۆخێکی زۆر باشمان بۆ پەنابەرەکان فەراهام کردووە


00:27 كوردستان
2023-12-14
62806

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سووری لە عێراق هەن، هاوکات دەشڵێت: لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووین لە لەخۆگرتنی پەنابەران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13ـی کانوونی یەکەمی 2023) رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی جیهانی پەنابەران لە جنێڤ رایگەیاند، شەپۆلی پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێ رووی لە عێراق کردووە، هەروەها دەیان هەزار پەنابەری وڵاتانی دیکە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە لە کەمپەکاندا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەدا، لە عێراق شانازی بەو دەستکەوتانە دەکەن کە هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە، هاوکات سەرکەوتووبووینە لە لەخۆگرتنی پەنابەران.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لە وڵاتی ئێمە دەستووری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان هەماهەنگن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی دیکە لەدەستبەرکردنی پەنابەران، ئێمە ئاسایش و پشتیوانیشمان بۆ پەنابەران دابینکردووە بۆ ئەوەی لە عێراق بمێننەوە.

وتیشی: بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دۆخێکی زۆر باشمان بۆ پەنابەرەکان فەراهام کردووە، هەروەها ئەگەر بیانەوێت بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان ئەمەش پابەندبوونێکی مۆراڵییە لە دەستووری عێراقدا لە ساڵی 2005 ئاماژەی پێدراوە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە یاسایەکی دەستەبەرکردووە بۆ پاراستنی ئەو پەنابەرانەی کە روو لەو وڵاتە دەکەن.

رێبەر ئەحمەد، روونیکردەوە، هەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی ئەو کەلێنانەی کە لە دەستووری عێراق هەن پڕبکرێنەوە. لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (UNHCR) رێنمایی تایبەتیان دەرکردووە بۆ ئەوەی کاربکەن لەگەڵ پەنابەران و هەروەها بۆ ئەو کەسانەشی کە داوای پەنابەرێتی دەکەن، "ئێمە بەردەوامدەبین لەو سیاسەتە".

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، پێویستە پەنابەران دڵخۆشبن و سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییەکان وەک تەندروستی و پەروەردە هەموو سێکەتەکانی دیکەی ژیان، پێویستە سوودمنەدبن لە ئاستی نێوخۆیی و فیدراڵی.

رێبەر ئەحمەد، وتی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق یاسایەکی ئامادەکردووە بۆ رێکخستنەوەی مافی پەنابەرێتی، ئێمە لێژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو یاسایانە، پێویستە ئەمەش لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران یەکبگرێتەوە و هەمووان بەیەکەوە هەماهەنگ بن و پێیوستیشە ئێمە بەردەوامبین لە دابینکردنی پەروەردە بۆ پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان و ئەوانەی کە داوای پەنابەرێتی دەکەن پەروەردەیەکی باشیان هەبێت هاوشان لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆجێی لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، عێراق ئامادەیی و پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکانی دیکە بە تایبەتتریش رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا و ئەو جەنگەی کە ئێستا لە غەززە هەیە، ترسمان لەوەیە فەڵەستینییەکان زۆریان لێبکرێت و وەک پەنابەر روو لە وڵاتانی دیکە بکەن، بۆیە ئێمە داوای ئاگربەستێی مرۆیی دەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 1063
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 2508
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 2550
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 2435
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 2416
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 2692
الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: انخفاض جديد في درجات الحرارة

2026-09-14 08:52 3649
قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

قائمة بأسعار صرف الدولار مقابل الدينار العراقي اليوم

2026-09-14 11:49 2162
إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 5178
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 13320
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 4010
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 4353
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 5482
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 5889
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 6298
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 14071
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 5122
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 5484