المطلع
عاجل

post-image

سودانى: بەشداریكردنی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا بژاردەیەكی لاوەكی نییە بەڵكو ئەركێكی نیشتمانییە


23:19 عێراق
2025-11-05
15509

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند: بەشداریكردنی كارا و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكاندا بژاردەیەكی لاوەكی نییە، بەڵكو ئەركێكی نیشتمانییە.
سەرۆك وەزیران لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەیەكی هەڵبژاردن لە پارێزگای واست كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: دەستمانپێكردووە بە گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە دەزگای حكومی، و بە شەڕی دژی هەژاری و بێكاری، و بە باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، و بە شەڕی دژی گەندەڵی و گەندەڵكاران لە هەر كوێیەك بن، و چاكسازیكردن لە واقیعی ئابووری.
ئاشكراشیكرد: پشكی پارێزگای واست بریتی بووە لە خۆگرتنی (103) هەزار خێزان، و زیاتر لە (400) هەزار سوودمەند و یارمەتی خوێندكاران گەیشتووەتە (108) هەزار خوێندكار.
ئاماژەی بەوەشدا: دەستمان كردووە بە جێبەجێكردنی پرۆگرام و پڕۆژەكانی ژێرخان، كۆمەڵێك پڕۆژە كە تێچوویان زیاتر لە (231) ملیار دینار بووە بۆ (8) پڕۆژەی سەرەكی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و چارەسەركردن و نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی ڕێگاوبانەكان، و وتیشی: 71 بینای قوتابخانەی نوێ لە سەرانسەری واست، وەك چۆن (220) بینای قوتابخانەی تر نۆژەنكراونەتەوە و چاككراونەتەوە؛ بۆ ئەوەی بنكەی پەروەردە و فێربوون شیاو و سەرنجڕاكێش بێت بۆ خوێندكاران.
ڕوونیشیكردەوە: هاوكات، پڕۆژەكانی وەزارەتی نیشتەجێبوون دەستیانپێكردووە، لە (15) پڕۆژەدا بە تێچووی 432 ملیار دینار بە تەواوی جێبەجێكراون، لە نۆژەنكردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانەكان، و دروستكردنی پرد، و پاراستنی پردە كۆنەكان، و دەروازەكانی شارەكان، و وتیشی: دەستپێكردنەوەی كاركردن لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی توركی دوای پەككەوتنێك كە زیاتر لە 10 ساڵی خایاند، لەگەڵ دەستپێكردنی كاركردن لە نەخۆشخانەی واست بە توانای (100) قەرەوێڵە، لە كاتێكدا ژمارەیەك سەنتەری تایبەتمەند و سەنتەری فریاكەوتن و چاودێری چڕ چوونەتە خزمەتگوزارییەوە.
راشیگەیاند: كاری جێبەجێكردنمان لە شاری نیشتەجێبوونی واست و دەروازەی كوت بۆ زەوییە گەشەپێدراوەكان و خزمەتگوزارییەكان دەستپێكردووە؛ بۆ دابینكردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی، و بۆ یەكەمجارە كرێكارانی كەرتی تایبەت سوودمەند بن لە زەویی نیشتەجێبوون.
دووپاتیشیكردەوە: پشتیوانیمان لە كەرتی كشتوكاڵ و جووتیاران كردووە بە باوەڕبوونمان بە ئاسایشی خۆراك، و توانیمان 3 پلانی كشتوكاڵی لە وەرزەكانی پێشوودا جێبەجێ بكەین، و ئەوەش وای لێكردین كە یەدەگێكمان هەبێت كە بەشی عێراق بكات بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك، و ئەمە لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا نەهاتووەتە دی، و وتیشی: كەرتی كارەبا پشكی خۆی لە ئاوەدانكردنەوەدا هەبووە، چونكە زیاتر لە (60) ملیار دینارمان بۆ پڕۆژەكانی گواستنەوەی وزە و (60) ملیاری دیكەشمان بۆ پڕۆژەكانی دابەشكردنی وزە تەرخانكردووە، و بەم زووانە واست گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر بە توانای 1500 مێگاوات بەخۆوە دەبینێت.
سودانی دەڵێت: بڕە پارەیەكی زیاتر لە تەرخانكراوە ساڵانەكانی بۆ پارێزگای واست تەرخانكراوە، كە 2 تریلیۆن و 474 ملیار دینارە بۆ پشتیوانیكردنی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان تیایدا، و ئێمە تاكە حكومەتین كە بە دەستكەوتی بەرچاوەوە ڕووبەڕووی گەل دەبینەوە،و هەروەك داوای بەشداریكردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرد، و وتیشی: دەنگی ڕاستگۆیە كە دەستكەوتەكان دەپارێزێت، و هەڵبژاردنی هۆشیارانەیە كە دەوڵەت و دامەزراوەكانی لە لادان دەپارێزێت و ڕێگری لە گەندەڵكاران و شكستخواردووان دەكات.
لە كۆتایی وتارەكەیدا، سودانی دووپاتیكردەوە: بەشداریكردنی كارا و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكاندا بژاردەیەكی لاوەكی نییە، بەڵكو ئەركێكی نیشتمانییە، و بە دەنگی ئێوە شەڕەكە لە نێوان ئەوانەی دەیانەوێت دەوڵەت بنیاد بنێن و ئەوانەی دەیانەوێت پەكی بخەن یەكلایی دەكرێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 4685
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 8155
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 7231
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 17306
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 11026
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 15475
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 12782
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 17140
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 12671
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 15337
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 49617
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 15961
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 16992
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 16818
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 25195
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 69152
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 22728
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 23504