المطلع
عاجل

post-image

سەدر: تا گه‌نده‌ڵی بونی هه‌بێت من به‌شداری له‌ هیچ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ناكه‌م


23:48 عێراق
2025-03-27
54524

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ناكات، "به‌هۆی بونی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارانیشه‌وه‌ عێراق دوا هه‌ناسه‌كانی به‌ڕێده‌كات.

موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ لایه‌نگرانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا وتی، "با هه‌موان بزانن، تا گه‌نده‌ڵی بونی هه‌بێت، من به‌شداری له‌ هیچ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی چه‌قۆكێشدا ناكه‌م كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تائیفی و حزبییه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، دور بێت له‌ ئازاره‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌ده‌ن، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌ ناو سوتێنه‌ره‌كانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نیه‌".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "من هێشتا پشت به‌ گوێڕایه‌ڵی بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری له‌ بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه‌كان ده‌به‌ستم، بۆیه‌ هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانم پێكردن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مڕۆش هه‌مویان له‌ ده‌نگدان و خۆكاندیدكردن قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ یارمه‌تیده‌رێكه‌ بۆ گوناه، ئێمه‌ به‌ خۆشه‌ویستی عێراق ده‌مێنینه‌وه‌ و گیانی خۆمان له‌ پێناویدا به‌خت ده‌كه‌ین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌دا درێغی ناكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ كاتێكدا عێراق دوای هه‌ژمونی زلهێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی قوڵ به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانیدا، دوایین هه‌ناسه‌كانی به‌ڕێده‌كات، چاوه‌ڕوانی چ سودێك له‌ به‌شداریی گه‌نده‌ڵكاران و به‌عسییه‌كان ده‌كرێت؟".

چه‌ند مانگێكه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ موقته‌دا به‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد داتای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌.

پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه‌ كردبو، زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان به‌ نازناو و پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه‌ نوێنه‌ریان ناردوه‌ بۆ نه‌جه‌ف له‌ هه‌وڵێكدا بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق یان نا.
له‌ مانگی (حوزه‌یران/7)ی 2022، موقته‌دا سه‌در بڕیاریدا له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه‌ و به‌شداری له‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتودا نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه‌ نه‌كات، دوای ئه‌وه‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی كرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 3792
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 3247
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 2989
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 3227
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 4626
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 7677
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 5437
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 6422
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 5738
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 5896
مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

مصر تهتز بجريمة مروعة.. أب ينهي حياة طفلته كارما ذات الـ4 أعوام

2026-09-12 11:58 5246
التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

التلغراف: سيطرة الحوثيين على باب المندب قد تقلب حسابات الملاحة العالمية

2026-09-12 11:53 4445
"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

"أكسيوس": ترامب رفض طلباً من ابن سلمان لشن ضربات أميركية على أنصار الله اليمنية

2026-09-12 11:45 4821
الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

الحكومة تدين الهجوم على خط أنابيب سعودي والزيدي يوجه بفتح تحقيق في ملابساته

2026-09-12 11:41 6820
الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

الرئيس اللبناني من النبطية: لا مفاوضات مع "إسرائيل" حالياً ونتعهد بتحقيق الانسحاب الإسرائيلي

2026-09-12 11:36 4558
مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

مبابي يعلق غاضباً على صور "دكتاتور"..

2026-09-12 11:26 4918
لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

لقطات الشاشة قد تصيبك بـ"فقدان ذاكرة رقمي".. مفأجاة صادمة!

2026-09-12 11:20 4943
لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

لقطة لعمدة نيويورك تفجر عاصفة.. ممداني يضحك بذكرى 11 سبتمبر

2026-09-12 11:15 4412