المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران فەرمانی دا بە تەواوكردنی وێستگەی كارەبای ئەنبار


21:19 عێراق
2024-04-24
22592

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی كرد بە تەواوكردنی وێستگەی كارەبای ئەنبار بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان كە بۆی دانراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بەاویکردەوە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ئەنباری كرد لە ناحیەی فورات، لە میانەی سەردانەكەیدا كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگاكە، هەروەها سەرۆكی ئەجومەنی وەزیران لە بارەگای پڕۆژەكە، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدا و پێداچوونەوەی بە وردەكاری و بەڕێوەچوونی كارە جێبەجێكارییە بەردەوامەكان كرد، كە گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكانی كاركردن ".
هەروەها بە گوێرەی راكەیندراوەكە سودانی " گوێی لە پێشنیارەكانی تیمی ئەندازیاری گرت و فەرمانی كرد خێرا بكەن لە تەواوكردنی بەگوێرەی تایبەتمەندییە پێویستەكان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستن دوای ئەوەی حكومەت هەموو پێداویستییەكانی تەواوكردنی وێستگەكەی دابین كرد".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی بۆ دۆخی خزمەتگوزاری كارەبا كرد لە سەرانسەری پارێزگاكە و بەدواداچوونی بۆ پڕۆژەی غازی عەكاز كرد، كە دوای تەواوبوونی سووتەمەنی بە وێستگەی كارەبای ئەنبار دەدات".


جێگای باسە وێستگەی كارەبای ئەنبار بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان دادەنرێت و كاركردن تێیدا لە ساڵی 2013 ەوە دەستی پێكردووە و بەهۆی داگیركردنی پارێزگاكەوە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە، كاركردن لە پڕۆژەكە بۆ نزیكەی 8 ساڵ ڕاگیرا و لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت دایە بۆ لابردنی بەربەستەكان لەبەردەم پڕۆژە دواكەوتووەكان، كاركردن لە پڕۆژەكە لە كانوونی یەكەمی 2022 دەستیپێكردەوە، كە ئەمڕۆ ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكە گەیشتۆتە 50%.


هەروەها وێستگەكە لە چوار یەكەی غاز پێكهاتووە بە توانای (273) مێگاوات و دوو یەكەی هەڵم (275) مێگاوات و ئامانجی پڕۆژەكە دابینكردنی توانای كارەبایە بە تۆڕی نیشتمانی (1640) مێگاوات و غازی سروشتی ناوخۆیی لە كێڵگەی غازی عەكازەوە وەك سووتەمەنی بەكاردێت بۆی، بەم شێوەیە تێچوونی بەرهەمهێنانی وزە كەم دەكاتەوە و سەقامگیری دابین كردن مسۆگەر دەكات.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

2026-10-31 21:15 4513
واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

2026-10-31 20:00 4864
مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

2026-10-31 19:53 4798
بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

2026-10-31 16:08 8308
القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

2026-10-31 16:03 5516
المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

2026-10-31 15:01 6286
المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

2026-10-31 14:01 6314
​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

2026-10-31 13:33 7367
واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 5164
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 5519
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 5932
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 6559
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 8321
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 7048
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 7122
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 10663
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 8716
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 9900