المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی یەکێتی : هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە ‏


21:02 كوردستان
2025-08-31
15384

ئەمڕۆ یەکشەممە"بافڵ جەلال تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەختی کردەوە کە هیچ کەسێک، چ تاکە کەس بێت یان گرووپ، لە سەرووی یاساوە نییە.
‏تاڵەبانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : شاری سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕووداوی بەخۆیەوە بینی کە بوونە هۆی خەم و پەژارە بۆ هاوڵاتیان و خانەوادەکانیان،و جێگەی نیگەرانیی ڕای گشتی بوون.
‏دەشلێت : گرووپێکی میلیشیایی دەرچوو لە یاسا، ژمارەیەک ناوچەی نیشتەجێبوونیان گۆڕی بۆ سەربازگە و بنکەی سەربازی، و لەو ناوچانەوە هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، کە ئەرکیان پاراستنی هاوڵاتیان و موڵک و ماڵیان و پاراستنی سەقامگیریی شارەکەیە،و ئەم کارانە ژیانی خەڵکی سڤیلیان خستە مەترسییەوە و هەوڵیاندا بەهای ئەرکی ئەو دامەزراوە ئەمنییانە کەمبکەنەوە کە لە پێش هەموویانەوە پاراستنی کۆمەڵگە و تاکەکانیەتی.
‏هەروەها دەڵێت: لەم جۆرە بارودۆخانەدا، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی ناڕاست ئاسانە،و کێبڕکێی نێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە زۆربەی کاتدا لەبری ڕوونکردنەوەی لایەنە ناڕوونەکانی ئەم جۆرە حاڵەتانە، بووەتە هۆکارێک بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان بەشێوەیەکی گەورە.
‏وتیشی: لێرەدا دەبێت بە ڕوونی بڵێم، هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە، جا چ تاکە کەس بێت یان گرووپێکی میلیشیایی. چارەنووسی ئەو کەسانەی کە ئاسایش و سەقامگیری دەخەنە مەترسییەوە، کە ئێمە لەپێناویدا قوربانیی گەورەمان داوە،دەبێت لە ڕێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە لە چوارچێوەی پڕۆسەی دیموکراسیدا دیاری بکرێت، نەک لە ڕێگەی خەمڵاندن و هەڵمەتی ڕاگەیاندنی چەواشەکارانەوە.
‏ئاماژەی بەوەشکرد: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک دامەزراوەیەکی ئەمنیی یاسایی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی تایبەتی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکان بڵاوکردەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی هاوڵاتیان، و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنانە، کە ئەرکی هەموومانە کە ڕێگە بۆ دەسەڵاتی دادوەریی کارا خۆش بکەین تا ئەرکەکانی خۆی بەبێ هیچ دەستێوەردانێک ئەنجام بدات، بۆیە لێرەوە داوامان لە هەموو دامەزراوە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حزبەکەمان کردووە، کە کاردانەوەیان بۆ گەورەکردنی ئەو هەڵمەتە بێمانایانە نەبێت کە لەلایەن هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندنەوە بەڕێوەدەبرێن، ئێمە بۆ ئەو ئاستە دانابەزین، و ئەرکی ئێمە خستنەڕووی ڕاستییەکانە بە بەرپرسیارێتی و پیشەییبوونەوە، و پاراستنی متمانەی گشتیی هاوڵاتیانە بە ئێمە،کاری لەپێشینەی ئێمە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و مافەکانیانە، و بەرگریکردنە لە سەروەریی یاسا، و ڕێگریکردنە لەو کەسانەی کە پشت بە هێز و تۆقاندن دەبەستن، نەک متمانەی گشتیی هاوڵاتیان.
‏هەر بەگوێرەی بەیاننامەکەی تاڵەبانی داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد "ئەرکەکانی خۆی بە پابەندبوون بە بنەماکانی یاسا، دادپەروەری و شەفافیەتەوە جێبەجێ بکات، و دڵنیابن کە مافی هەموو تاکێک پارێزراوە، و نابێت ئارەزووی گرووپێکی میلیشیایی بەسەر ویستی هاوڵاتیاندا بۆ ئاشتی، یەکڕیزی و دیموکراسی زاڵ بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 5104
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 9698
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 7667
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 17929
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 11225
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 15911
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 12976
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 17423
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 12902
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 15577
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 49686
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 16105
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 17227
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 17010
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 25247
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 69200
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 22829
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 23766