المطلع
عاجل

post-image

كۆمسیۆن: دەنگدانی تایبەت لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت


14:00 عێراق
2025-11-09
23802

ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ڕایگەیاند: دەنگدانی تایبەت لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و نێودەوڵەتی و ڕووماڵی میدیایی بەڕێوەدەچێت.
‏وتەبێژی كۆمسیۆن جومانە غەلای ڕاگەیاند: كۆمسیۆن لایەنێك نییە لە دوورخستنەوەی كاندیدەكان، بەڵكو ئامرازێكە بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، چونكە بڕیارەكانی پشت بەوە دەبەستن كە لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە دڵنیابوونەوە لە شایستەیی كاندیدەكانەوە پێی دەگات.
‏وتیشی: زانیارییەكانی كاندیدەكان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دڵنیابوونەوە دەكرێن، لەوانە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی نەزاهە، وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، پەروەردە و خوێندنی باڵا، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری تاوانكاری، بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، حەشدی شەعبی، پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، و تەنانەت خودی كۆمسیۆنیش لە حاڵەتی گەیشتنی زانیاری دەربارەی یەكێك لە كاندیدەكان.
‏غەلای رونیشیكردەوە: بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ دوورخستنەوە لەسەر بنەمای ئەوە دەردەچن كە لەو لایەنانەوە دەگات، و لەوانەیە هۆكاری دوورخستنەوەكە ساختەكردنی بەڵگەنامە بێت، یان گرتنەوە بە ڕێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، یان بوونی تۆماری تاوانكاری، یان بەردەوامبوونی خزمەتی سەربازی، یان ئەنجامدانی تاوانێكی هەڵبژاردن، یان دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكانی كۆمسیۆن یان مامەڵەی نایاسایی بە كارتی بایۆمەترییەوە.
‏وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت: پرۆسەی دوورخستنەوە بەردەوام دەبێت تاوەكو پەیوەندی كۆمسیۆن بە كاندیدەوە بەردەوام بێت، و ئەم پەیوەندییە كۆتایی دێت كاتێك دادگای فیدراڵی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات، و وتیشی: بڕیارەكانی دوورخستنەوە مافی تانەلێدانیان هەیە لەبەردەم دەستەی دادوەری لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە بڵاوكردنەوەیان لە وێبسایتی فەرمی كۆمسیۆن، و بڕیاری دەستەی دادوەری یەكلاكەرەوە و پابەندكەرە بۆ هەمووان.
‏لە چوارچێوەیەكی تردا، غەلای ئاشكرایكرد: كۆمسیۆن چارەسەرێكی تەكنیكی نوێی پەسەند كردووە بۆ دڵنیابوون لە پاكی و بێگەردی دەنگدان، لە ڕێگەی بەستنەوەی كامێرایەك بە ئامێری پشكنینی ئەلیكترۆنی بۆ وێنەگرتنی ڕووی دەنگدەر و پشكنینی بایۆمەترییانە، لە ڕێگەی بەراوردكردنی وێنەكەی لەگەڵ زانیارییە كۆگاكراوەكان لە كارتی بایۆمەتری و سیستمی ئەلیكترۆنیدا، كە ئەمەش بەشداری هەموو دەنگدەران بە شێوازێكی زۆر شەفافانە مسۆگەر دەكات، و وتیشی: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێودەوڵەتی و ڕووماڵكردنی میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 4729
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 8447
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 7289
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 17356
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 11116
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 15594
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 12782
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 17280
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 12671
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 15356
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 49617
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 15961
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 16992
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 16933
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 25195
نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

نفي رسمي لقرار فرض عشرة آلاف دينار إضافية على أجور الكهرباء

2026-05-05 14:51 69152
ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

ترامب: الحرب مع إيران قد تستمر ثلاثة أسابيع أخرى

2026-05-05 13:17 22728
الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

الكشف عن تأهب عسكري إسرائيلي أمريكي لبدء جولة جديدة مع إيران

2026-05-04 22:53 23636