المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: مافی کوردستان پێشێلبکرێت عێراق خۆشی بەخۆیەوە نابینێت


20:18 كوردستان
2024-03-21
28530

نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاریدا تێپەڕ دەبێت، داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەن، مێژوش ئەوەی سەلماندوە، ئەگەر مافی کوردستان پێشێلبکرێت، عێراق سەقامگیری و خۆشی بە خۆیەوە نابینێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به‌ گه‌رمى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له‌ هه‌ر كوردێك و هه‌مو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له‌ هه‌ركوێ بن‌، پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له‌ خۆشى و ته‌ندروستیى باش، ئارامى و ئاسوده‌یى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موان ده‌خوازم."
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین، داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به‌ گیانى به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى و به‌ لێكگه‌یشتن، ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانین پێكه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌ و ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه‌ و فیدراڵى و قه‌واره‌ى سیاسى و ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین. هه‌موان له‌ هه‌مان كه‌شتیداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و یه‌كڕیز باین، دۆخه‌كه‌ به‌ ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت."
ئەوەشخراوەتەڕو، گه‌لى كوردستان هه‌رگیز واز له‌ ئازادى و مافه‌كانى ناهێنێت،مێژو سه‌لماندویه‌تى تا نكۆڵى له‌ كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت، با هه‌مومان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ فێر ببین، جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستور و فیدراڵى و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان، ده‌ستیده‌ستیكردن به‌ شایسته‌كان و هه‌وڵى بچوككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه‌ ده‌ستورییه‌كانى، جگه‌ له‌ زیان هیچ سودێكى بۆ عێراق نابێت."
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردوە، له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بڕوا و سیاسه‌تى نه‌گۆڕمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، خوازیارى په‌یوه‌ندیى باش و دۆستانه‌ و دراوسێیه‌تیى باشه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایى له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
دەشڵێت، "سوپاسى تێگه‌یشتن و گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و خۆڕاگریى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى بارى ژیان و گوزه‌رانیانین، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه‌، كارى له‌پێشینه‌ى هه‌مومان له‌ هه‌مو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌، دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ختیانه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه‌ ڕابردو، به‌ ئومێده‌وه‌ به‌ره‌و ژیان و داهاتویه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین و كوردستان بۆ هه‌میشه‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و فره‌یى ده‌مێنێته‌وه‌."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 1827
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 2478
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 2346
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 5288
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 3460
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 7195
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 6475
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 5099
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 4560
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 6350
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 6560
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 7225
اليوم.. انطلاق الجولة الثانية عشرة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. انطلاق الجولة الثانية عشرة لدوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-10-29 09:13 5876
تراجع أسعار الذهب وسط ارتفاع الدولار وترقب بيانات التضخم الأميركية

تراجع أسعار الذهب وسط ارتفاع الدولار وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-10-29 08:32 6328
انخفاض أسعار النفط وسط آمال استئناف محادثات السلام الإقليمية

انخفاض أسعار النفط وسط آمال استئناف محادثات السلام الإقليمية

2026-10-29 08:30 6108
صحيفة: فانس بعث رسالة إلى رضائي بتوجيه من ترامب لإحياء المفاوضات

صحيفة: فانس بعث رسالة إلى رضائي بتوجيه من ترامب لإحياء المفاوضات

2026-10-29 00:00 8025
عواصف رعدية وسحب عاتية تفرض إنذاراً طارئاً على الملاحة الجوية ليلاً

عواصف رعدية وسحب عاتية تفرض إنذاراً طارئاً على الملاحة الجوية ليلاً

2026-10-28 23:47 11548
غداً.. البرلمان يصوت على أعضاء ورؤساء اللجان النيابية الدائمة

غداً.. البرلمان يصوت على أعضاء ورؤساء اللجان النيابية الدائمة

2026-10-28 22:18 11697