المطلع
عاجل

post-image

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێک کە پشتیوانی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە ئەندامانی سەر بە پاشماوەی گروپێکی توندڕەو دەکات


21:22 عێراق
2025-07-24
55775

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ڕاگەیاند کە پشتیوانی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە ئەندامانی سەر بە پاشماوەی گروپێکی تووندڕەو دەکرد.
‏لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا هاتووە: بە هەوڵێکی هەواڵگری ورد و هەماهەنگییەکی ئاست بەرز لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چوار پارێزگادا، توانیویەتی تۆڕێک هەڵبوەشێنێتەوە کە پشتیوانی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە ئەندامانی سەر بە پاشماوەی قەوارەیەکی تووندڕەو دەکرد و دوو ئەندامی تێوەگلاو لە چالاکییەکانی پارەدارکردن و وەرگرتندا دەستگیربکات. 
‏بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنبار، چاودێری تۆڕێکی دارایی شاراوەیان کردووە کە لەلایەن یەکێک لە ژنە تێوەگلاوەکانەوە کە دانیشتووانی فەللوجەیە سەرپەرشتی دەکرا، و لەسەر بنەمای فەرمانێکی دەرچوو بەپێی ماددەی (٤/تیرۆر) دەستگیرکرا، چونکە تۆمەتبارەکە ئەرکی دابەشکردنی بڕە پارە و کەفالەتی لەناو هەردوو کەمپی جەدەعە و هۆلدا لە ئەستۆ بووە، کە دەرچەیەک بووە بۆ گەیاندنی پشتیوانی بۆ هەندێک خێزان و ئەندامانی سەر بە قەوارەکە.
‏بەیاننامەکە لە بەشێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەڵێت: هەماهەنگییەکی جۆری لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیالە و مەفرەزەکانی ئاسایشی نەینەوا بووە هۆی دەستگیرکردنی یەکێک لە داواکراوان لە پارێزگای نەینەوا دوای بەدواداچوونی مەیدانی و لێکۆڵینەوەیەک کە سێ ڕۆژی خایاند ، چونکە تۆمەتبارەکە کە بە نازناوی ئەبو عومەر قوڕەیشی ناسراوە  پەیوەندی بە هەوڵی سنووردارەوە هەبووە بۆ ڕاکێشانی هەندێک گەنج و لە ماوەکانی پێشوودا ڕاهێنانی لەسەر بابەتە ئەمنی و تەکنیکییەکان کردووە ، هەروەها دەرکەوتووە کە فەرمانی گرتنی لەلایەن دادگای تایبەتمەندەوە بۆ دەرچووە. 
‏لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لێکۆڵینەوەکان زنجیرەیەکی پێکەوەبەستراوی ڕۆڵ و پەیوەندییەکانیان ئاشکرا کرد کە هەندێک لە ئەندامان لە ڕێگەیەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوە داڕماوەکەدا پاراستووە، لە کاتێکدا مەفرەزەکانی دەزگاکە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە خۆپارێزییەکانیان بۆ چاودێریکردنی هەر جووڵەیەکی گوماناوی و ڕێگریکردن لە دووبارە کۆبوونەوەی ئەم تۆڕانە

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 716
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 2475
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 2936
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 3409
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 5643
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 3377
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4174
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 6972
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 6804
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 5534
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 7214
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 7220
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9130
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8207
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 6690
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 8044
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 16454
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 18814