المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی دارایی هەرێم لێبڕینی خانەنشی دیاركرد ‏


23:54 كوردستان
2025-06-02
73260

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لێبڕینی خانەنشی دیاركرد و چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی (التوقيفات التقاعدية) بە ڕێژەی (10%) لە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەكرێت. بەجۆرێك ئەگەر فەرمانبەرێک موچەی بنەڕەتییەکەی 509 هەزار دینار بێت، ئەوا لێبڕینەکەی دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار.
‏
‏لە گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بە ژمارە 4753 كە ئەمڕۆ دەچوە و واژۆی ئاوات شێخ حەنابی وەزیری لەسەر و تێیدا هاتوە، پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی (2014) و دوای بەکاربونی یاسای خانەنشینی یەکگرتو و جێبەجێکردنی بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لێبڕینی خانەنشینی ئەنجامبدرێت.
‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی (التوقيفات التقاعدية) بە ڕێژەی (10%) لە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و بە لێبڕینی ئەو ڕێژەیەی کە دەکەوێتە ئەستۆی فەرمانبەران و ئەو خانەنشینانەی کە یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگریتەوە.
‏
‏لێبڕینەكە بەم شێوەیە دەبێت:
‏1- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەران لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تاکو (2024/6/30).
‏
‏2- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەریتی خانەنشینان، ئەوانەی لە ئیستادا خانەنشینن و یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگریتەوە لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تا ڕێکەوتی دەست لە کار هەڵگرتن و هەواڵە کردنیان بۆ خانەنشینی.
‏
‏3- بڕی پارەی کەڵەکەبوی سەر فەرمانبەران و خانەنشینان وەکو قەرز تۆمار دەکرێت لە ئەستۆی فەرمانبەران و خانەنشینان.
‏
‏4- قەرزی ئاماژەپێکراو لە خاڵی (سێیەم) لە ماوەی سێ ساڵ بۆ فەرمانبەران و ماوەی (5) ساڵ بۆ خانەنشینان پاکتاو بکرێت.
‏
‏5- ئەم لێبڕینە لە ڕێکەوتی (2025/6/1) دەستپێدەکات تاکو قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.
‏لە گشتاندنەكەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش ڕونكراوەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێک لە ساڵی 2014 موچەی بنەڕەتییەکەی 509 هەزار دینار بێت ئەوا لێبڕینەکە بەم شێوەیە دەبێت 509,000 زەڕبی 2%، بری لێبڕینەکە دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار، هەمان فەرمانبەر لە ساڵی 2015 موچە بنەڕەتییەکەی بووبێتە 519  هەزار دینار ئەوا لێبڕینەکە بەم شێوەیە دەبێت 519,000 زەڕبی 2% بری لێبڕینەکە دەکاتە (15 هەزار و 570 هەزار دینار بۆ ساڵەکانی تریش بە هەمان شێوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران ئەم لێبڕینە بکرێت.
‏
‏ئەوەشهاتوە، بۆ فەرمانبەران سەرجەم لێبڕینەکان کۆ دەکرێتەوە دابەشی (36) مانگ دەکرێت ئەوا ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت بۆ خانەنشینان لێبڕینەکان کۆدەکرێتەوە و دابەشی (60) مانگ دەکرێت ئەوا ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لە مووچەی خانەنشینان دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 1260
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 3862
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 3168
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 3679
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 4666
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 9116
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5043
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 9390
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 6531
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 5510
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6333
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 8172
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7022
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 6774
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5182
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7169
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8231
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 6588