المطلع
عاجل

post-image

حەموودی: یەکلانەکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران


23:42 عێراق
2026-02-08
9823


سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، شێخ هەمام حەموودی، تەئکیدی کردەوە کە یەکلانەکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
شێخ حەموودی لە (کۆڕبەندی گفتوگۆ)دا، بەپێی راگەیندراوێكی وسینگەی ڕاگەیاندنی کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "دەوڵەتێک بە مێژوو و قووڵایی شارستانیی عێراق، و بە ئەزموونە دیموکراسییە بێوێنەکەی لە ناوچەکەدا، و بە قەبارەی قوربانیدانی ڕۆڵەکانی، ڕێگە نادات سوکایەتی بە بڕیارەکانی بکرێت و ئەمە تەحەدایەکە بۆ کەرامەتی نیشتمانی". ئاماژەی بەوەش کرد کە "سەرەڕای دیدگای هەندێک کە پێیان وایە پێویستە سازش بکرێت بە پاساوی پەرۆشی بۆ دۆخی ئەمنی و ئابووری، بەڵام دیدگای ئێمە ئەوەیە کە ئەمە تەحەدایە بۆ کەرامەتی نیشتمانیی عێراق، نەک تەنها بۆ تائیفە یان پێکهاتەیەک، بەڵکو بۆ هەموو عێراقییەکان".
شێخ هەمام حەموودی ئەوەیش وت : "کردنەوەی دەرگا بۆ دەستوەردانی دەرەکی لەژێر هەر پاساوێکدا بێت، واتە خۆشکردنی ڕێگا بۆ دەستوەردان لە داهاتوودا لە هەموو کاروبارانمان، ئێمە پەرۆشی سەربەخۆیی بڕیارەکانمانین و کەرامەتمان لە پێش هەموو شتێکەوەیە". تەئکیدی کردەوە کە "چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ دەدات کات بقۆزێتەوە بۆ گۆڕینی هەڕەشەکان بۆ دەرفەت، لەسەر ڕێڕەوی دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک دەوڵەت بۆ دەوڵەت، و مامەڵەکردن بەپێی ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژی و لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتر و تێگەیشتن لە خاڵە جیاوازەکان".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "کوردەکان هاوبەشی ئێمەن و خاوەن پڕۆژەن، دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیران، هیوادارین لێیان کە کارلێک لەگەڵ دەسپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بکەن و کات بەفیڕۆ نەدەن و بە زوویی کارەکانیان یەکلا بکەنەوە". ڕوونیشی کردەوە کە "کۆماری ئیسلامی وانەیەکی گەورەی لە ئازایەتی، متمانە بەخۆبوون، حیکمەتی بەڕێوەبردن و هێزی ئیمان بە خودا لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشاندا".
لە کۆتاییدا وتی: "عێراق لەبەردەم تەحەدای گەورەدایە، بۆیە پەرۆشین بۆ ئاراستەگرتن بەرەو حکومەتێکی نیشتمانی بەهێز، هاوکار و کۆکەرەوەی هێزە نیشتمانییەکان کە لە پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو تێبگات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42225
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 40833
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43555
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42141
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40227
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55271
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53848
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53555
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57222
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27138
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53481
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27187
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55486
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27571
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56664
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26388
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 26771
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69034