المطلع
عاجل

post-image

پێنج سوودی موعجیزەی سپێناخ بزانه... ‏


00:28 هەمەجۆر
2025-04-21
77992

سپێناخ بەوە بەناوبانگە کە دەوڵەمەندە بە ئاسن، بەڵام ئایا دەزانیت کە لەش لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەپارێزێت، لەوانە شێرپەنجە.
 

‏خواردنى سپێناخ چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و له‌وانه‌ش سیستمى به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تى پاراستنى كێش ده‌دات.
 


 

‏به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆراكى سپێناخ پڕه‌ له‌ ڤیتامینەکان و کانزاکان، بەتایبەت ڤیتامین A و C و K و ترشی فۆلیك و ئاسن و مەگنیسیۆم، هاوكات بڕیکی زۆر لە دژەئۆکسید و کارۆتیناتی تێدایە هه‌موو ئه‌وانه‌ وا ده‌كات تەندروستی پێست باشتر بكات و سیستمی بەرگریی له‌شیش بەهێز بكات.
 

‏بەگوێرەی ماڵپەڕی Draxe، گرنگترین سوودەکانی سپێناخ بۆ تەندروستی ئاشکرا دەکەین.
 

‏توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی سەوزە گەڵادارەکان و سەوزەکان لەوانە سپێناخ، کوزەڵە، برۆکلی، کەلەرم،دەتوانێ بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕوودانی جۆرەها شێرپەنجە بپارێزێت، لەوانە شێرپەنجەی کۆلۆن و مەمک و پرۆستات.
 


 

‏سپێناخ دەتوانێت گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان خاو بکاتەوە و لە تێکچوونی DNA بیانپارێزێت و فشاری ئۆکسجین کەم بکاتەوە بەهۆی دژە ئۆکسیدەکانی وەک نیوکسانتین و ڤیۆلاکسانتین.
 


 

‏هه‌روه‌ها خواردنى سپێناخ ئێسکەکان به‌هێز ده‌كات و  بینینی باشتر ده‌كات و دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات كه‌ هەست بە وزە بکات و تەندروستی گشتیش باشتر بکات.
 


 

‏ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خۆراكه‌  دژە ئۆکسێنەر و نیتراتی تێدایە بۆ تەندروستیی دڵ زۆر گرنگە و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن ده‌دات و واش ده‌كات رۆیشتنی خوێن به‌ له‌شدا باشتر بێت و به‌گشتى ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
 


 

‏سپێناخ رێژەی ریشاڵەکانی به‌رزه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تى هەرسکردنێكی تەندروست دەدات و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵیش دەدات، ئیتر ئه‌گه‌ر بە کاڵی لە ناو زەڵاتەدا بخورێت یان لەناو شۆربادا بکوڵێندرێت.
 

 

‏هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سووده‌كانى سپێناخدا، مێشكیش ته‌ندروست ده‌كات چونكه‌ مادده‌ى وەک فۆلێت و لوتین یارمەتی خاوکردنەوەی دابەزینی بیرەوەری دەدەن و پشتگیری لە تیژی دەروون دەکەن لەگەڵ تەمەنتدا.
 

‏بۆ دابه‌زاندنى كێشیش زۆر باشه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌ى سپێناخ کالۆری کەمی تێدایە،  وا ده‌كات ببێتە هەڵبژاردەیەکی تەواو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشێکی تەندروست بپارێزن.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42226
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 40833
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43556
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42142
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40267
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55363
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53848
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53674
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57223
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27138
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53481
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27187
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55558
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27571
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56665
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26478
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 26785
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69036