المطلع
عاجل

post-image

فوئاد حسێن وکایاکالاس باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا دەکەن


21:29 عێراق
2025-01-12
103889

فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێکدا تیایدا هاتووە : "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی شانشینی عەرەبستانی سعودیە سەبارەت بە سوریا ،چاوی کەوت بە  "کایا کالاس" نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا،"
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : لە میانەی دیدارێکدا،باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کرا، کە تێیدا هەردوو لا خواستی خۆیان بۆ دروستکردنی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەوروپی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ وەزیری دەرەوە کردەوە، بەتایبەت لەبارەی  پڕۆسەی سیاسی لە سوریا،هەروەها ئاماژەی بە پێویستی "سوود وەرگرتن لە ئەزموونی عێراق لەم بوارەدا کردەوە،هەروەها گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم شەڕکەرە بیانییەکان لە سوریا.
هەربە گوێرەی راگەیەندراوەکە : لەدیدارەکەدا باس لە  گرنگی دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی فراوانی سوری و کۆنگرەی نیشتمانی بەرنامە بۆ داڕێژراوی کرا، هەروەها باس لە رۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە پشتیوانی کردنی هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەی گواستنەوە، لە دروستکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانەوە تا بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئامادەکردنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ ماڵەکانیان کرا.
لە کۆتاییدا راگەیەندراوەکەدا هاتووە : "کایا کالاس " خواستی  خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە داهاتوودا دەربڕی، و جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەستنی کۆبوونەوە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوولا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44008
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 43169
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 45244
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44005
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 42105
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57629
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55796
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55653
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59131
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55109
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57566
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58519
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26834
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 71112