المطلع
عاجل

post-image

شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێم دەکات بۆ ڕێککەوتن لە داهاتی هەناردەی نەوت


10:28 كوردستان
2025-02-19
118914

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕایگەیاند: وەفدێکی وەزارەتی نەوت بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بەشی یاسایی و ئابووری و کۆمپانیای بازاڕی نەوت سەردانی هەولێر دەکەن بۆ دانوستان لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندی لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کەمال محەممەد کراوە بۆ دانوستان لەگەڵ وەفدەکە لەسەر میکانیزمی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان له ڕێگەی سۆمۆوه دەستی به هەناردەکردنی نەوت کردووه و لیژنەکە گەشبینین به چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان.
دارا حەمە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە جەختیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە گەشبینییەک دەخوڵقێنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دارا حەمە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەل"موتەڵع"، ڕۆژی یەکشەممە گوتوویەتی: "فەرمانبەرانی هەرێم باجی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێریان داوە"، دەشڵێت: وەک لیژنەی یاسایی داوای هەنگاوی پێویستیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانیان.
ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دارا حەمە دەشڵێت: "ئێمە گەشبینین بە دەنگدان لەسەر یاسای بودجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، چونکە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستیپێکردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەران".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42724
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 42134
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 44221
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42795
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40967
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 56252
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 54506
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 54551
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57829
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27335
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 54192
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27386
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 56332
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27663
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 57416
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26602
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27085
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69750