المطلع
عاجل

post-image

سودانی: لەم حکومەتە ڕێژەی پڕۆژە وەستاوەکان کەمیکردووە ‏


13:29 عێراق
2025-04-16
50377

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" لەم حکومەتە  ڕێژەی پڕۆژە وەستاوەکان کەمیکردووە بۆ کەمتر لە ٨٥٠ پڕۆژە کە لە هەزاران پڕۆژە دابەزیوە". 
 


 

‏محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" خۆم بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەم". 
 


 

‏وتیشی" ڕێژەی پڕۆژە وەستاوەکان کەمیکردووە بۆ کەمتر لە ٨٥٠ پڕۆژە کە لە هەزاران پڕۆژە دابەزیوە". 
 


 

‏سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە چاکسازی بوێرانە و هەمەلایەنە هەیە، بەهای ڕاستەقینەی هەر چاکسازییەک گەیشتنە بە گروپە هەژار و پەراوێزخراوەکان و ڕزگارکردنیان لە چنگی هەژاری.
 


 

‏سودانی وتیشی" قبوڵ ناکرێت کێبڕکێی سیاسی بگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی زمانی ناوزڕاندن و شاردنەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەدای حکومەت". 
 


 

‏دەشڵێت" دەستمانکردووە بە بەرزترین پلانی بەرهەمهێنان بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا و چوونە ناو پڕۆژەکانی وزەی خۆر و پاک و نوێبووەوە بۆ یەکەمجار". 
 


 

‏ئاماژەی بەوەکرد پڕۆژەمان دەستپێکرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت، فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، و راگرتنی سووتانی غاز بە ڕێژەی زیاتر لە 70%. تا ساڵی ٢٠٢٨ سوتاندنی غاز بە تەواوی دەوەستێت.
 


 

‏سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق، سودانی دەڵێت" پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی یاسایی و هونەری". 
 


 

‏لەبارەی لوتکەی عەرەبیشەوە کە لەبەغدا سازدەکرێت وتیشی: لوتكەی عەرەبی بۆنەیەكی گرنگە كە شایستەی بەغدایە و بانگهێشتنامەم ئاراستەی سەرۆكی سوریا ئەحمەد شەرع، كردووە بۆ بەشداریكردن.
 

‏ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: گەلەكەمان بەرگەی ساڵانێكی دوورودرێژی ستەم و فشاری گرتووە، هەروەها بارگرانی شەڕانگێزی هەڵگرتووە. ئەمڕۆ، ئێمە دەچینە ناو چارەكی دووەمی سەدەی بیست و یەكەمەوە، وڵاتەكەمان پڕ بووە لە چیرۆكی سەركەوتنی ناوازە لە هەموو گۆشەیەكدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 120338
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 132890
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 257427
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 237591
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 236307
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 236094
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 235139
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 247585
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 248563
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 246987
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 252538
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 76739
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 244637
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 82811
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 149672
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 77336
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 251471
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 81197