المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە


20:48 عێراق
2025-05-22
74783

سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عومقی وەتەنی تەئکیدی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی پێنجشەممە 22 ی ئایاری 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی هاوپەیمانی عومقی وەتەنی  خالید ئەسەدی و وەفدی هاوڕێی .

وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ستایشی سەرکەوتنی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا کرد و بڕیار و ڕاسپاردە گرنگەکانی بەتایبەتی پەیوەست بەمەسەلەی فەلەستین کە ڕەنگدانەوەی پێگەی عێراقی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە و ڕۆڵی گرنگ و بنیاتنەرانەی لەبەرەوپێشبردنی ئاشتی لەناوچەکەدا  ئاماژە پێکرد و گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری کە خاڵی دەستپێکی سەرەکییە بۆ چەندین پرۆگرامی گەشەپێدان و وەبەرهێنان و بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان و کۆکردنەوەی بیروبۆچوونی وڵاتان.

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان لەڕێگەی بەدیهێنانی گەشەپێدانێکی گشتگیر.

رەشید باسی لەو هەوڵانە کرد کە خراوەتە گەڕ بۆ ئامادەکردنی سەرجەم مەرجەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و ڕەنگدانەوەی خواستەکانی عێراقییەکان لە هەموو پێکهاتەکان و هەڵبژاردنەکان لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بە ئازادی و شەفافییەت.

لای خۆیەوە ئەسەدی پشتیوانی هاوپەیمانێتی بۆ یەکڕیزی و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و باشترکردنی بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان دووپاتکردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی لەبرەودان بە یەکڕیزی نیشتمانی و کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44008
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 43169
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 45244
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44005
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 42105
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57629
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55796
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55653
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59131
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55109
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57566
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58519
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26834
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 71112