المطلع
عاجل

post-image

ئاسایشی نیشتمانی جەختیکردەوە تەكنەلۆجیای نوێمان بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەكارهێنا


17:02 عێراق
2025-11-09
25298

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ یەكەمجار دەزگاكە تەكنەلۆجیای نوێی بەكارهێناوە لە ڕێگەی پرۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
‏وتەبێژی فەرمی دەزگاكە ئەرشەد حاكم، لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: دەزگاكە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركە هەواڵگرییەكانی لە چوارچێوەی پلانی دڵنیابوون لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2025، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و ئاژانسەكانی هەواڵگری، بە ئامانجی مسۆگەركردنی ژینگەیەكی هەڵبژاردنی سەلامەت و جێگیر لە سەرانسەری وڵاتدا.
‏راشیگەیاند: ئەركەكانی دەزگاكە بریتییە لە پاراستنی سەنتەرەكانی دەنگدان و پاراستنی كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، جگە لە یاوەریكردنی ئەو مەفرەزانەی كە ئەركی گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدانیان لە ئەستۆدایە دوای تەواوبوونی دەنگدان، هەروەها پاراستنی وێستگەكانی كارەبا و ئامێرەكانی كامێرا بۆ دڵنیابوون لە جێگیری خزمەتگوزارییەكان لە كاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا.
‏وتیشی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیاری و شیكاری وردی هەواڵگری بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لیژنەی باڵای ئەمنی دابین دەكات، لەگەڵ دیاریكردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكان كە لە كاتی قۆناغەكانی دەنگداندا چاودێری دەكرێن، هەروەها چاودێریكردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ هەر ئاماژەیەكی نەرێنی بەپێی یاسا.
‏رونیشیكردەوە: دەزگاكە ئەمساڵ بۆ یەكەمجار تەكنەلۆجیای نوێی بەكارهێناوە لە ڕێگەی پرۆگرامێكی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بەسەر هەموو فەرماندەییە ئەمنییەكان و مەفرەزە مەیدانییەكاندا دابەشكراوە بۆ گواستنەوەی هەڵوێست و ڕێنماییەكان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، ئەمەش بەشداری كرد لە خێراكردنی ڕێكارەكانی چاودێریكردن و چارەسەركردنی خێرا، و بە سیستەمی پاراستنی بەرز لەلایەن هەوڵی هونەری دەزگاكەوە ئامادەكراوە.
‏حاكم دووپاتیكردەوە: ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی هەوڵی نیشتمانی هاوبەشدان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هەڵبژاردنەكان و پاراستنی ئیرادەی دەنگدەرانی عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42349
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 41028
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43710
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42256
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40485
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53993
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53891
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57366
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27242
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53664
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55721
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56922
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27057
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69301