المطلع
عاجل

post-image

عێراق و تورکیا لە دەوحە تاوتوێی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش دەکەن


16:32 عێراق
2025-12-07
18458

ئەمڕۆ یەکشەممە"فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوە، لەگەڵ "هاکان فیدان"هاوتا تورکییەکەی،گفتوگۆی کرد لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە،کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تیایدا ئاماژەی بەوە داوە: "فوئاد حوسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی 23 دەوحە ، چاوی بە "هاکان فیدان " وەزیری دەرەوەی تورکیا کەوت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات و سەقامگیریی هەرێمی بەهێز بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردوولا باسیان لە پەرەسەندنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد، بەتایبەتی دۆخی سووریا، کە تیایدا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری، و هاندانی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییە گەشەپێدانەکان بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە کەمکردنەوەی نەهامەتیی گەلی سووریا.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر دۆسیەی ئێران و پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە، و پاڵنان بەرەو چارەسەری سیاسی کە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بێت، بەشێوەیەک کە ئاسایشی هەرێمی بەهێز بکات.
راگەیەندراوەکە روونیشیکردەوە : کە "حوسێن" باسی لەچەندین تەوەری گشتگیر لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق پێشکەش کرد، و ئاماژەیدا بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و گفتوگۆ بەردەوامەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، کە ئەمە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنە لە چەسپاندنی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پەرۆشییان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن سەبارەت بەو پرسانەی، کە جێی بایەخی هاوبەشن، و بنیاتنانی لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و جوگرافییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42288
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 40988
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43681
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42229
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40395
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55504
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53959
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53867
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57318
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27241
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53593
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55692
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27572
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56873
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 26825
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69271