المطلع
عاجل

post-image

دەستەی دەستپاکی لیستی ناوی ئەو تۆمەتبارانەی كه دانيشتووى ئەمریکان ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمریکا کرد


19:18 عێراق
2023-12-09
71125

ئەمڕۆ شەممە"حەیدەر حەنون "سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،لیستی ناوی ئەو تۆمەتبارانەی ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمریکا کرد،کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.
دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-دادوەر "حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،مەلەفێکی ڕادەستی لایەنی ئەمریکی کرد کە تیایدا داوای هاوکاری یاسایی و لیستی ئەو تۆمەتبار  و سزادراوانە دەکات کە نیشتەجێی ناو خاکی ئەمریکان و لەلایەن عێراقەوە داواکراون.
ئاماژەی بەوەشدا:-لە کۆبوونەوەیەکی دەستەیەک لە شارەزایانی دەستەی دەستپاکی لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا، باس لە پێکهێنانی لیژنەیەک کرا  لەنێوان هەردوولادا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێگەی پسپۆڕانی هاوبەشی دەستەکە و لایەنی ئەمریکی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا ،و پاشان دۆسیەکە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت ئەگەر لیژنەکە بڕوای بە سزادانی تۆمەتبارەکان لە دۆسیەکەدا هەبێت.
بەپێی بەیاننامەکە دادوەر "حەیدەر حەنون"گەشبینی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموون بە مەبەستی پشتیوانی و بەڵگەنامەکردن، و هاوکاری تەکنیکی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی شارەزایی، و ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لە بارەگای ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق بۆ ئەندامانی دەزگاکانی عێراق ، وەک ئەندامانی دەزگا هاوتاکان لە وڵاتانی دەوروبەری عێراق.
هەر بەپێی بەیاننامەکە:-پسپۆڕانی دەستپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئاماژەیان بە ئاگادار بوونی خۆیان لە مەترسی گەندەڵی بۆ سەر دامەزراوە حکومیەکان لە عێراق و دروستکردنی کێشە لە بواری ئەمنی و ئابووری و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک خستۆتەروو و هەروەک ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە کاربکەن  بۆ تەواوکردنی ڕەشنووسی یاداشتەکە لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44008
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 43169
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 45244
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44005
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 42105
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 57555
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 55796
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 55653
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59131
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27383
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55109
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27498
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 57566
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28118
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 58519
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26743
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27205
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 71112