المطلع
عاجل

post-image

وەزیری داد زیندانی ناوەندی بەغداد بەسەردەكاتەوەو رێنمایی دەدات سیستەمی چاودێری پەرەی پێبدرێت


21:10 عێراق
2024-01-11
27685

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید شوانی وەزیری داد سەردانی زیندانی ناوەندی بەغدادی كردو  رێنمایی دا سیستەمی چاودێری پەرەی پێبدرێت.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: خالید شوانی وەزیری داد سەردانێكی لەناكاوی بۆ زیندانی ناوەندی بەغدا ئەنجامدا، بە یاوەری ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتار عەبدولكەریم عەبتان جبوری، بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكارەكانی زیندان و ڕادەی جێبەجێكردنی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ  بۆ دیاریكردنی بارودۆخی زیندانییەكان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: وەزیر ڕێنمایی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەتی كردووە بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكانی ئالوودەبوون بۆ بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها فەرمانی نۆژەنكردنەوەی ناوچەی ڕوبەڕوبوونەوە بۆ خێزانی زیندانییەكان بە زووترین كات دەركردووە، هەروەها ڕێنماییشی كرد كە ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی كتێب و گۆڤارەكان بدرێت تەنها پێشێلكاریی نەزمی گشتی نەبن لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی، هەروەها گرنگی بە لایەنی ڕۆشنبیری بدرێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری لای زیندانیان، ئەمە جگە لە ئامادەكردنی هەموو پێداویستییە پزیشكییەكان و پێداویستییە تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان .
رونیشیكردەوە: لە میانەی گەشتەكەیدا بۆ هۆڵەكانی زیندان، شوانی چاوی بە ژمارەیەك زیندانی كەوتووە و بە تایبەتی گوێی لە سكاڵا و داواكارییەكانیان گرتووە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شوانی جەختی لە زیادكردنی قەڵا ئەمنییەكانی زیندانەكە و پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری كردەوە، هەروەها ڕێنمایی زیندانەكەی كردووە لەگەڵ مەفرەزەیەكی K9 ڕەوانەی بكرێت بۆ زیادكردنی كۆنترۆڵی هاتنە ژوورەوەی كەلوپەلی قاچاخ.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 44867
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 44096
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 46047
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 44837
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 43066
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 58325
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 56733
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 56470
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 59917
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27877
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 55959
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27725
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 58429
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 28385
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 59210
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 27434
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 27645
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 72191