المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دارایی : گەشەی نانەوتی بەڕێژەی لەسەدا 5 زیادیکردووە


13:49 ئابوری
2025-05-05
53996

ئەمڕۆ دووشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024دا ئابووری عێراق بە ڕێژەی 5% گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی تۆمارکردووە.

‏سامی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند: "شاندێکی باڵای حکومەت کە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تێدابوو، یاوەریمان بوون و لەگەڵ شاندێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دوایین پێشهاتە ئابووری و داراییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو".
‏ئاماژەی بەوەشکرد، "نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چەندین پێوەری ئەرێنی دۆزیەوە کە پەیوەندییان بە ئابووری عێراقەوە هەیە، دیارترینیان گەشەی 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی غەیرە نەوتی لە ساڵی 2024دا بووە، کە بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی خەرجییە گشتییەکانەوە بووە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "چاوەڕوانییەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامی گەشەکردن بە ڕێژەی 4% لە ساڵی 2025دا".
‏ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی نەوت وابەستەی بڕیارەکانی ئۆپێک دەمێنێتەوە سەبارەت بە سەقفی بەرهەمهێنان و نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا.
‏سەبارەت بە کورتهێنانی دارایی، سامی ڕوونی کردەوە کە "کورتهێنان لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە 5 ترلیۆن دینار، کە هاوتایە لەگەڵ 1.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی، بەدەر لە دانەوەی قەرز و پارەدانی دواخراو بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و وزە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە ئاستێکی نزمە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی قەرزی گشتی نییە، بەپێی خەمڵاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی".
‏وەزیری دارایی جەختی لە "پێویستی داڕشتنەوەی بانکە حکومییەکان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئامرازە داراییەکانی حکومەت هەڵبمژن و بازاڕ هان بدەن"، ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی بە هاوکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری دەکات بۆ پشتگیریکردنی بەشی قەرزی گشتی ، ئەمە جگە لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە پلەی پێشکەوتوو بۆ چالاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتیەکان و شیکاری دارایی".
‏ڕوونیشیکردەوە، "سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتییەکان، چاکسازی لە باج، و دەستنیشانکردنی گونجاوترین سیستەمی باج بۆ دۆخی کۆمەڵایەتی عێراق، لە ڕێگەی سەنتەری هاوکاری تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (METAC)". ڕوونیشیکردەوە، "شاندەکە و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە بیانییەکان کردووەتەوە لە بواری دارایی بازرگانی دەرەکی، هەروەها پاڵپشتیکردنی بەکارهێنانی دیناری عێراقی لە مامەڵە ئابوورییەکاندا بۆ پاراستنی سەقامگیری دراوی ناوخۆیی".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 1235
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 1815
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 2762
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 3915
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 4658
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 3749
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 5567
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 5349
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 8124
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 7247
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 5807
القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

القوات المسلحة الإيرانية: القدرات العسكرية الإيرانية تفوق تصورات العدو

2026-09-12 15:30 6742
الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

الرئيس العراقي يدين الهجمات على السعودية ويرفض استخدام أراضي العراق

2026-09-12 15:27 14431
رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

رئيس البرلمان: رفض استخدام الأراضي العراقية للاعتداء على دول الجوار

2026-09-12 12:22 16577
الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

الخارجية الإيرانية: اجتماع عُمان الاثنين خطوة أساسية لضمان أمن الخليج

2026-09-12 12:21 7898
طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

طقس العراق.. استقرار في درجات الحرارة الأيام المقبلة

2026-09-12 09:14 13758
ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

ارتفاع جديد بأسعار الصرف في بغداد وأربيل مع افتتاح بداية الأسبوع

2026-09-12 12:12 9572
الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

الحلبوسي: لن نسمح باستخدام العراق لتهديد أمن السعودية ودول الجوار

2026-09-12 12:07 13072