المطلع
عاجل

post-image

گۆڕان (كوردسات) جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە لەسەر بنەمای دەستور


23:29 كوردستان
2025-09-06
24508

‏ئەمڕۆ شەممە بزوتنەوەی گۆران (كوردسات)، جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لەسەر بنچینەی دەستوری هەمیشەیی عێراق و پاراستی مافەکانی هەرێم و شایستە داراییەکان، بەتایبەت زامنکردنی موچەی موچەخۆران.

‏جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران (كوردسات) ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی دانا ئەحمەد مەجید  کۆبوەوە و رێکخەری گشتی، لەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەی پێویستی خستەڕو.  لەو بارەیەوە جەختی لە یەکگرتویی ناوخۆیی کوردی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و سەروەری یاسا و زاڵبون بەسەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
‏ ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای ئەو کێشە و ئاستەنگە سیاسیی و قانونی و ڕێکخراوەییەی بۆ گۆڕان دروستکراوە، بە پشتیوانی ئۆرگان و کەسایەتیەکان؛ توانراوە بەسەر لەمپەڕەکان زاڵ بین و بۆ داهاتوش بەرنامەی خۆڕێکخستنەوەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دواتر بەشداربوان و ئەندامانی هەردو جڤات، گفتوگۆ و ڕوانگەی خۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوی گۆڕان و بڕیار لەبارەی پێشهاتە سیاسیەکان خستەڕو، لەو سۆنگەیەوە کۆبونەوەکە بە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک گەیشت.

‏ئەوەشیخستەڕو، ئەنجامدانی کۆبونەوەی فراوان و خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و گوێگرتن لە هەموو گۆڕانخوازان لەسەر ئاستی شار و شارۆچکەکانی هەرێم و ناوچە دابڕاوەکان و ڕەوەندی کوردی. بۆ ئەو مەبەستە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدان.

‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جەختی لە چارەسەرکردنی  کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە لەسەر بنچینەی دەستوری هەمیشەیی عێراق و پاراستی مافەکانی هەرێم و شایستە داراییەکان، بەتایبەت زامنکردنی موچەی موچەخۆران.

‏ پەیوەندیدار بە ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبونەوەكە جەختکرایەوە كە هەرێمی کوردستان لە بازنەی قەیرانەکان دەرناچێت، ئەگەر بەخۆداچونەوەیەکی ڕیشەیی لە شێوازی حوکمڕانی لە ناوخۆ و دەرەوەی خۆی نەکات، بەر لە هەر هەنگاوێک؛ زیادبونی هەژمونی حزبی و بڕیاری حزبی بەسەر دامەزراوە شەرعیەکاندا گەورەترین مەترسیە لەسەر چارەنوسی ئێستا و داهاتوی کوردستان.

‏هەروەها گۆران، داوای پەلەکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزکردنەوەی دامەزراوە دەستورییەکان. ئەگەر نامانەوێت ئەزمونی هەرێمی کوردستان چارەنوسی دەسەڵاتە شکستخواردوەکانی ڕابردو بێت؛ پێویستە گوتارێکی نیشتمانی جێگەی گوتاری حیزبی بگرێتەوە، ئەم گوتارەش لەسەر بنچینەی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و کورد لەناوچەکە دابڕێژرێت

‏گۆڕان ئەوەشی ڕونكردوەتەوە، لە هەمو کات زیاتر پێویستمان بە هێزێکی نیشتمانی و یەکگرتوە، کە لە ئاست چاوەڕوانیەکان و قوربانیدانئ خەڵکی کوردستان بێت. خەڵکی کوردستان، قەیرانێکی تاقەتپڕوکێنی سیاسیی و دارایی و دامەزراوەیی بەڕێکرد، بەڵام گەلەکەمان لەبەردەم دەرفەت و ئاڵانگاریدا؛ فرسەتی بەردەمی زیاترە، وەک لە مەترسی، لەو چوارچێوەیەدا ئێمە لە هەمو کات زیاتر پشتمان بە خەڵک ئەستورە، بێگومان ئەم نائومێدیەش تێدەپەڕێت، دواجار خەڵکی کوردستان سەردەکەوێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

الزيدي بعد نيله الثقة: ماضون لترسيخ الاستقرار وتحقيق تطلعات العراقيين

2026-05-14 19:58 3531
البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

البرلمان يمنح 14 وزيراً في حكومة الزيدي الثقة مقابل خمسة لم ينالوها

2026-05-14 18:54 3006
قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

قبيل جلسة منح الثقة... المطلع تنشر عدداً من أسماء المرشحين للحقائب الوزارية

2026-05-14 16:21 4170
الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يشهد انخفاضاً طفيفاً مقابل الدينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-05-13 11:24 8905
مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

مجلس النواب يعلن عقد جلسته غداً للتصويت على حكومة الزيدي

2026-05-13 11:09 21308
سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

سي إن إن: ترامب محبط ويفكر باستئناف العمليات القتالية ضد إيران

2026-05-12 12:01 10852
العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

العمل تعلن شمول فئة جديدة بمنظومة الضمان الصحي المجاني

2026-05-12 15:07 24337
إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

إيران تكشف حقيقة الرد على المقترح الأمريكي وترامب يعلق عليه

2026-05-10 23:46 13277
قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

قاعدة سرية بصحراء النجف... كيف استخدمت اسرائيل العراق للحرب ضد إيران

2026-05-10 17:30 18627
طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

طهران تهدد أميركا بالرد على أي استهداف لناقلات النفط الإيرانية

2026-05-09 23:33 14823
قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

قرعة كأس آسيا 2027 تضع العراق لجانب طاجيكستان وسنغافورة وأستراليا

2026-05-09 22:40 20401
صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

صحف أمريكية: إيران تزودت بمعدات روسية حديثة وواشنطن قدمت عرضاً لطهران

2026-05-09 18:49 14228
اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

اعتقال مطلوب بقضايا إرهاب شمال العاصمة بغداد

2026-05-09 16:01 18174
عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

عودة رحلات الطيران بين مشهد وبغداد بعد توقف لشهرين

2026-05-09 14:42 51181
شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

شرطة الرصافة تكشف تفاصيل إصابة ضابط ومنتسب بإطلاق نار وانتحار الجاني

2026-05-08 17:36 17965
اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

اشتباك في هرمز... الجيش الإيراني يستهدف وحدات أميركية

2026-05-07 23:54 18742
الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

الخليج بين نيران التصعيد الإيراني والتحركات العسكرية الأمريكية في هرمز

2026-05-07 22:47 19219
استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

استقرار بأسعار الدولار في بغداد تزامناً مع صعود جديد في أربيل

2026-05-06 12:47 26787