المطلع
عاجل

post-image

ڕەشید داوای زیندووکردنەوەی وێنەی شارستانی بەغدا و پاراستنی بینا کەلەپوورییەکانی دەکات


21:54 عێراق
2025-09-15
37725

سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید سەردانی بینای ئەمیندارییەتی بەغدای کرد و لەلایەن ئەندازیار عەمار موسا کازم سەرۆکی ئەمیندارییەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کارگێڕی و جێبەجێکار پێشوازی لێکرا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە لە میانی سەردانەکەیدا  سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەمیندارییەتی بەغداد و جێگرەکانی بۆ کاروباری کارگێڕی و تەکنیکی و شارەوانی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بەغدا کۆبووەوە. 
وتیشی لەو کۆبونەوەیەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی ئەمینداریەت و چۆنیەتی دڵنیابوون لە تەواوکردنیان کرا بە شێوەیەک کە لەگەڵ ویستی دانیشتوانی بەغدا بگونجێت. سەرۆک کۆمار روناکی خستە سەر گرنگی بوژاندنەوەی وێنەی گەشاوە و شارستانی شارەکە بە گرنگیدان بە لایەنە جوانکارییەکانی و پەلەکردن جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، وەک پڕۆژەی ئاو و پاکوخاوێنی، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، و خزمەتگوزاریی پاکوخاوێنی، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا. هاوکات جەختیکردەوە لە پابەندبوون بە خشتە کاتییە دامەزراوەکان و دوورکەوتنەوە لە هەر دواخستنێک یان دواکەوتنێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت ، دوپاتیشیکردەوە کە ڕازیبوونی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانە و پێوەری سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگیدان بە بینا کەلەپورییەکان بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی شارەکە و مێژووی ڕۆشنبیری گەشاوە، کە ڕەنگدانەوەی پێگەی کەلتووری بەغدایە.
ئەمینداری شارەوانی پایتەخت و ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی، جەختیانکردەوە لە پابەندبوون  بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاووڵاتیان بە تەواوەتی و بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
ئەمینداری شارەوانی بەغدا هەروەها باسی لەو پڕۆژانە کرد کە لەلایەن شارەوانییەوە جێ بەجێکراون و هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی شارەکە، هەروەها ئەو ئاسانکارییە کارگێڕییانەی کە پێشکەشی هاووڵاتیان دەکات لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانیدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

2026-10-31 21:15 4296
واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

2026-10-31 20:00 4789
مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

2026-10-31 19:53 4691
بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

2026-10-31 16:08 7886
القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

2026-10-31 16:03 5334
المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

2026-10-31 15:01 5955
المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

2026-10-31 14:01 6192
​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

2026-10-31 13:33 6974
واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 5037
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 5519
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 5752
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 6487
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 8008
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 7012
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 7096
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 10413
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 8643
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 9640