المطلع
عاجل

post-image

لیژنەی دارایی پەرلەمانی جەخت لەسەر گرنگی چالاککردنی پیشەسازی ناوخۆیی دەکاتەوە


22:21 ئابوری
2023-10-15
32355

ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا  رایگه‌یاند:- لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی" و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرت لێژنەی چاودێریکردنی کاری بانکە حکومییەکان و بانکی ناوەندی عێراق.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاوتوێ کرا، و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەم مەلەفە هەستیارە تاوتوێکرد.
لەکۆبونەوەکدا عەتوانی عەتوانی رایگەیاند: کە لیژنەکەی دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی لیژنە لاوەکییەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدات، هەروەها زنجیرەیەک دیداری دیکەش لەگەڵ وەزیرانی پیشەسازی و دەرەوە و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدات بۆ زانینی هۆکارەکانی بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ چارەسەرکردنیان گیراوەتەبەر.
ووتیشی:- لیژنەی دارایی پاڵپشتی سیمینار و وۆرک شۆپ بۆ کەرتی تایبەت و بازرگانان لەو بارەوە دەکات، بەمەبەستی گوێگرتن لە بۆچوون و بیرۆکەکانیان سەبارەت بە دۆزینەوەی بەدیل و چارەسەری کاریگەر لەسەر ئاستی ئێستا و داهاتوو.
عەتوان عەتوانی  جەختی لە پێویستی هەوڵی هاوبەش کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ، هەروەها گەڕانەوەی هێزی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، و پاراستنی یەدەگی دراوی وڵات، و  لێدان لەوکەسانەی  کە خەریکی قاچاخچیەتین بە  دراوی بیانی کە وای کردوە لەم قەیرانەدا بین.
هۆشداریشیدا لە مەترسی بەردەوامبوون لە کەمبوونەوەی دۆلار لە ڕێگەی فراوانکردنی ناردنە دەرەوەی،هەروەها گرنگی سنووردارکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ کاڵا و کەرەستەی سەرەکی.
هەروەک جەختیشی لە گرنگی چالاککردنی پیشەسازی ناوخۆیی و کارپێکردنی کارگەکانی عێراق بە شێوەیەک کە دڵنیابێت لەوەی دۆلار لە ناوخۆدا بمێنێتەوە و بەردەوام بێت و ڕێگری لە قاچاخکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بگیرێت.
سەبارەت بەو هۆکارە دەرەکیانەی کە لە ڕاپۆرتی لیژنە لاوەکییەکەدا ئاماژەی پێکراوە، عەتوانی جەختی لە پێویستی یەکگرتنی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دەرەوە کردەوە  بۆ چارەسەرکردنی پرسی دابەزینی گواستنەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بۆ عێراق کە ئەم ڕێوشوێنە پێویستی بە گفتوگۆ و پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا بۆ زانینی هۆکارەکانی.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک مەلەفی دیکە کرا، لەوانە قەرز و پێشینەکان کە لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە بە هاووڵاتیان دراوە، بەو پێیەی هەوڵەکانی ئەم دواییەی لیژنەی دارایی پەرلەمان، دوای پەیوەندیکردن لەگەڵ بانکی خانووبەرە، لە ئەنجامدا قەرزی دەستپێشخەری نیشتەجێبوون ماوەی گەڕاندنەوەی پارە لە 15 بۆ 20ساڵ درێژکرایەوە و سوودەکەشی هەڵوەشاندنەوە .
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- کە عەتوان عەتوانی  پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ کاری سەرجەم لیژنە لاوەکییەکانی ناو لیژنەی دارایی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی چاودێریی خۆیان بە تەواوی ڕاپەڕێنن، ستایشی ئەو هەوڵانەشی کرد کە لە چوارچێوەی یەکگرتنی نێوان دامەزراوەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و میللەت دراون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 7466
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 7678
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4915
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4595
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 6009
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10495
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5720
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10617
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7371
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6592
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 7174
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9519
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7877
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7569
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5743
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 8026
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8828
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7295