المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەكجاری چارەسەر بكەین


14:24 كوردستان
2023-11-30
35206

 


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، رایگەیاند: "هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كێشەی بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەكجاری چارەسەر بكەین و ناكرێت ئەم كێشەیە لە ساڵی داهاتووشدا بەردەوام بێت".


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەممە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد: "ئەركی هەموو لایەنە عیراقییەكانە هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عیراق، هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا بۆ گەڕاندنەوەی متمانە، پێویستە هەر لایەنێك لەلای خۆیەوە نیازپاكی نیشان بدات". وتیشی: "تەنها بە پاراستنی سەقامگیری و گەڕاندنەوەی متمانە دەتوانرێت كێشە سیاسییەكان و لەناویشیاندا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێن".

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە چارەسەری بنەڕەتی رێككەوتنێكی گشتگیری درێژخایەنە كە لە بەرژوەندی هەردوولادابێت، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەولەوییەتی یەكەمی حكومەت و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی خێرای كێشەی بودجە و موچەی موچەخۆرانە و ناكرێت ئەم كێشەیە لە ساڵی داهاتووشدا بەردەام بێت.  داواشیكرد وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان یارمەتیدەربن لە چارەسەركردنی ئەم كێشەیەدا.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرا. قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە لە ماوەی رابردوودا كەشێكی ئەرێنی هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و هەنگاوی باش نراون بە ئاراستەی یەكگرتوویی و یەكڕیزی نێوان لایەنە كوردستانییەكان. وتیشی گەشبینە بە بەردەوامیی ئەم كەشە ئەرێنییە بەشێكی بەرچاوی كێشەكان چارەسەر بكرێن و بەمەش پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا بەهێزتر ببێت.
لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەركەكەی كرد و رایگەیاند: "بە گەڕانەوەی وەزیر پڕۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر و باشتر جێبەجێ دەكرێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

إيران تؤكد تلقيها رسالة أمريكية بلهجة متغيرة وتستبعد تعديل العقيدة النووية

2026-10-31 21:15 1889
واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

واشنطن: منفتحون على الحلول الدبلوماسية مع إيران.. ولم يُتخذ قرار عسكري

2026-10-31 20:00 2987
مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

مع إغلاق البورصات.. الدولار يستقر في بغداد ويرتفع بأربيل

2026-10-31 19:53 2744
بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

بالوثيقة.. ضوابط وآليات أداء امتحانات الدور الثالث للعام الدراسي 2025–2026

2026-10-31 16:08 5993
القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

القائد العام للقوات المسلحة يترأس اجتماعاً لتعزيز الأمن والاستقرار

2026-10-31 16:03 4356
المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

2026-10-31 15:01 5057
المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

2026-10-31 14:01 5420
​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

2026-10-31 13:33 5771
واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 4758
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 5010
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 5212
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 6150
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 7184
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 6436
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 6535
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 8220
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 7712
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 8725