المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك كۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی رۆڵی مەرجەعیەت لە پاراستنی یەکریزی عێراق و عێراقییەكان


19:12 عێراق
2024-02-08
24900

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ نەجەفی ئەشرەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، بە جیا چاوی كەوت بە هەردوو گەورە مەرجەعی ئایینی ئایەتوڵڵا شێخ محمد ئیسحاق ئەلفەیاز و شێخ بەشیر نەجەفی، و جەختیکردەوە لە ڕۆڵی مەرجەعیەت لە پاراستنی یەكڕیزی عێراق و عێراقییەكان.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:- لە میانەی هەردوو دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار گوێی لە ڕێنماییەكانی هەردوو مەرجەعی گەورە گرت، كە تەئكیدیان لە پێویستی بەرجەستەكردنی بەهاكانی هاوڵاتی بوون كردەوە كە بە هۆی سیاسەتەكانی ڕژێمی پێشوو زیانی پێگەیشتوە، و جەختیشیان كردەوە كە بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی بكرێتە پێشینەی كارەكان، هەروەها تەئكیدیان لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە كردەوە كە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت، چونكە لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نەبوون و جەختیان لە كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و چارەسەركردنی ئەو پێشێلكارییە ئەمنییانە كردەوە كە لەم دواییانەدا زیادیان كردووە و بوونەتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵگە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە هەردوو دیدارەكەدا بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتەكانی وڵات تاوتوێ كران، هاوكات سەرۆك كۆمار جەختی لە ڕۆڵی گرنگی مەرجەعیەتی نەجەف كردەوە لە پاراستنی یەكێتی عێراق و عێراقییەكان، بە ئاماژەدان بە فەتوای جیهادی كیفائی كە وەرچەرخانێكی ئیمانی بوو بۆ عێراقییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەكانی داعش و وەدەرنانیان لە خاكی عێراق، كە بوە هۆكاری سەركەوتن و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك  كۆمار  باسی ڕۆڵی سەرۆكایەتی كۆماری كرد لە پاراستنی دەستوور و كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان بۆ بەدیهێنانی یەك هەڵوێست لە كاری دامەزراوەیی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، كەبنەمای بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانە، سەرۆك كۆمار هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆكایەتی كۆمار بەپەڕۆشە بۆ بەدواداچوون و پێشكەشكردنی ڕەشنووسی یاساكان كە كاریگەرییان لەسەر ژیان و ئاسایشی هاووڵاتی هەیە، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ زۆرێك لە دۆسێكان، لەوانەش ئازادكردنی ئەو سزادراوانەی كەماوەی سزاكانیان كۆتایی هاتوە، هەروەها بەدواداچوونی ڕۆژانەی دۆسیێ هاوڵاتیان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 4411
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 10105
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 3294
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 3399
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 4470
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 5153
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 5382
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 11896
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 4520
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4931
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 9716
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 9588
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 7362
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 9892
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 9995
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9950
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8880
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 7466