المطلع
عاجل

post-image

وەزیری سەرچاوەئاوییەکان پابەند بوونی عێراقی بە ڕێککەوتننامەی ڕامسر بۆ ئەهوارەکان دووپاتکردەوە


18:29 عێراق
2024-02-11
44384

ئەمرۆ یەک شەممە "عونی زیاب " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند:-کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە،هاوکات ئاماژە بە پابەندبوونی عێراق دەکات بە ڕێککەوتننامەی ڕامسر سەبارەت بە ئەهوارەکان.
"زیاب"لە میانی ڕۆژی جیهانی ئەهوارەکان و پەیوەستبوونی عێراق بە کۆنفرانسی ڕامسر وتی:- ئەو بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەوەی کە چۆن هەموو لایەنەکانی خۆشگوزەرانی مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون بە تەندروستی ئەهوارەکانی جیهان.
ڕاشیگەیاند :-کە ئەهوارەکان  بە گورچیلەی زەوی ناسراون،چونکە یارمەتیدەرن بۆ دەستەبەرکردنی پێکەوەژیان لەگەڵ سروشت، کە بەیەکێک لە هەمەچەشنترینەکانی بایۆلۆجی دادەنرێت لە جیهاندا،و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زۆرێک لە جۆرەکانی ئاژەڵ و ڕووەک کە لە مەترسی لەناوچووندان دابین دەکەن.
هەروەک ڕاشیگەیاند :-کە ئەو ڕێبازەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە کە داوای هاوکاریی نێوان وڵاتان دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئاو بەشێوەیەکی هاوبەش،جگە لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ڕامسر، لە چوارچێوەی باوەڕی خۆی بە گرنگی هاوکارییەکان.
وەک وەزیری سەرچاوەکانی وتی :-وڵاتەکەمان بە تەنیا ناتوانن چارەسەری درێژخایەن بدۆزنەوە بۆ کێشەکانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا،هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودا.
هەر سەبارەت بە هەمان پرس "حسێن عەلی حسێن" بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری بوژاندنەوەی ئەهوارەکان،لە میانی هەمان بۆنەدا ڕایگەیاند:- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان،لە ڕێگەی سەنتەری بوژاندنەوەی ئەهوارەکان، ساڵانە هەوڵی خۆی تەرخان کردووە بۆ بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت و چالاکی لەسەر ئاستی پیشەیی،هەروەها ئەهوارەکان ڕۆڵێکی گرینگی هەیە وەک چارەسەری سروشتی بۆ کێشە ژینگەی بەو خزمەتگوزارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییانەی کە پێشکەشی دەکات،جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە پاککردنەوەی ئاو،و دابینکردنی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ لەسەدا 40 زیندوەکانی سەر زەوی، و پاراستن لە لافاو و زریانەکان و خزنکردنی کاربۆن لە دارستانەکاندا.
ئاماژەی بەوەشدا :-کە ئەو ڕۆڵەی ئەهوارەکان لەم قۆناغەدا دەیگێڕن، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و خۆشگوزەرانی مرۆڤە ، کە تەوەری سەرەکی ڕۆژی جیهانی ئەهوارەکانە لە ساڵی 2024.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: هەڵمەتی ئەمساڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تا چەند ئەهوارەکان و ژیانی مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون، بەو پێیەی مرۆڤەکان هێز و ئیلهام و خۆڕاگری خۆیان لەم بەرهەمدارانە وەردەگرن،هەروەها چۆن هەموو لایەنەکانی خۆشگوزەرانی مرۆڤ بە تەندروستیی مرۆڤەوە گرێدراوی ئەویش  پەیوەستە ئەهوارەکانی جیهان.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-10-28 00:19 6671
أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

أمطار متفاوتة الشدة تبدأ من غرب البلاد وتمتد تباعاً إلى باقي المناطق

2026-10-27 22:49 6854
لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

لجنة الأمن تحذر من تأثير آليات الترقيات على استقرار الملاك الوظيفي

2026-10-27 21:23 4531
الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

الإعلام الأمني ينفي تعيين شخصيات محددة لرئاسة جهاز المخابرات الوطني

2026-10-27 20:13 4382
أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

أسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-10-27 18:17 5707
إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

إحالة نائب إلى لجنة السلوك النيابي بسبب تجاوزه على السوداني

2026-10-27 16:25 10052
بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

بيان عاجل من الإعلام الأمني يزيح الستار عن أسباب دوي الانفجار ببغداد

2026-10-27 14:31 5603
التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

التربية تقرر منع تغيير أسماء المدارس حفاظاً على حقوق الطلبة + وثيقة

2026-10-27 14:21 10209
الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

الاتحادية تقضي بعدم دستورية قرار يحظر تملك الأجانب واستثمار أموالهم بالعراق

2026-10-27 14:16 7023
رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

رفض سوري قاطع لعمليات القصف الأردنية التي استهدفت محافظة درعا

2026-10-27 13:18 6287
العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

العراق يؤكد التزامه بالدستور وحماية الاستقرار ومنع استخدام أراضيه للاعتداء

2026-10-27 13:16 6862
بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

بالوثائق.. التربية تحدد آلية تدقيق طلبات الانتساب وتعتمد البوابة الإلكترونية حصراً

2026-10-27 12:36 9193
السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

السجن 8 سنوات للمدير العام لشركة توزيع المنتجات النفطية

2026-10-27 12:19 7690
أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

أحكام بالسجن المؤبد و15 عاماً بحق فرنسيين ينتمون لعناصر داعش

2026-10-27 12:18 7386
أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

أسعار الدولار تتجاوز 168 الف دينار في الأسواق العراقية

2026-10-27 12:08 5691
ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

ملاحقة قضائية تطال مدير كهرباء المثنى وآخرين بملفات فساد

2026-10-27 11:09 7626
طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-27 10:10 8600
تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

تراجع طفيف للذهب مع ترقب قرار الفيدرالي الأمريكي بشأن الفائدة

2026-10-27 08:18 7067