المطلع
عاجل

post-image

ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه‌


01:00 كوردستان
2024-03-25
64500

ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له‌ به‌غدا بكه‌ین، به‌رهه‌می هه‌وڵه‌ مه‌ده‌نیه‌كانیشمان بریتیبو له‌ راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ی بانكه‌ فیدڕاڵیه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه‌.

ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ئێمه‌ بۆ مافی ره‌وای خۆمان له‌سه‌ر شه‌قام هاوار ده‌كه‌ین، داوای مافی خوراومان ده‌كه‌ین، گه‌وره‌ترینی بریتیه‌ له‌ داواكردنی موچه‌، كه‌ مافێكی زۆر سه‌ره‌تاییه‌، له‌م پێناوه‌دا رومان له‌ هه‌ردو حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ دادوه‌رییه‌كانی كرد، هه‌مو رێگایه‌كمان گرته‌به‌ر بۆ دروستكردنی فشاری مه‌ده‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانمان، به‌داخه‌وه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌ك نه‌هاتن به‌ده‌ممانه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزای زیاتر و زیاترمان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له‌ به‌غدا بكه‌ین، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌، به‌رهه‌می هه‌وڵه‌ مه‌ده‌نیه‌كانمان بریتیبو له‌ راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ی بانكه‌ فیدڕاڵیه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه‌، له‌ ئێستادا بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێك نه‌وه‌ك ته‌نیا به‌ده‌م به‌رهه‌می خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌كه‌مانه‌وه‌ نایه‌ن و نایانه‌وێت موچه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌ فیدڕاڵیه‌كانه‌وه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵكو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر قوتی ئێمه‌دا گرتوه‌ و رێگه‌ناده‌ن پاره‌ی نێردراوی موچه‌ش دابه‌شبكرێت".
ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌شڵێت، "ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی، چونكه‌ پێمانوایه‌ تاكه‌ رێگه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و رێكاری مه‌ده‌نییه‌، به‌ڵام كاتی خۆشیه‌تی بانگه‌وازێك بۆ ئێوه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نین".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی داكۆكی له‌  مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جه‌خت له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی سیاسی له‌ كاروباری مامۆستایاندا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، رێگاناده‌ین به‌ناوی مامۆستایانه‌وه‌ سیمای جوانی خه‌باتی مه‌ده‌نیمان له‌ كه‌دار بكرێت، چونكه‌ ئێمه‌ قوربانی گه‌وره‌مانداوه‌ له‌پێناو ئه‌م خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌دا، هه‌روه‌ها مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆڵنه‌ده‌ر، دوباره‌ و سه‌دباره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام رێگه‌شناده‌ین خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێمه‌ بۆ هیچ مه‌رامێكی سیاسی به‌كاربێت".

 

 


 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 1084
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 1732
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2438
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3685
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3570
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3341
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4827
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6049
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6186
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4976
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4941
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10968
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8034
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8991
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8880
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7247
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8674
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 16012