المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: بایەخدان بە دۆخی راگیراوان و باشترکردنی رەوشی زیندانەکان پرسێکی مرۆڤدۆستانەیە و لەپێشینەی کارەکانی سەرۆکایەتی کۆماردایە


00:08 عێراق
2024-03-27
23671

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە کەریم علێوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدێکی یاوەری کە لە ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتبوو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە :-لە میانەی دیدارەکەدا، کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئەمنی وڵات کرا و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی لە شارەکانی عێراق بەدیهاتوە لەڕێگەی یەکگرتوویی و یەکخستنی ریزەکانی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگە و کارکردن بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکایەتی کۆمار نامەی زۆری لە خانەوادەی دەستبەسەرکراوانەوە پێگەیشتوە و پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمەکانیان، بەڵام ئازاد ناکرێن، هەربۆیە لەسەر بنەمای رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار، لیژنەیەک پێکهێنرا کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت و چەندین کۆبونەوە ئەنجامدران و لەئەنجامدا نزیکەی (9) هەزار لە راگیراوان، ئازادکران.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە بایەخی رۆڵی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرکردنی یاساکان، کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، سەرەڕای گەیاندنی پێداویستی و داخوازیی هاووڵاتیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
هەروەها سەرۆك کۆمار باسی لە  پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد و رونیکردەوە، بابەتی هەڵپەسێردراو لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا هەیە، هەردوولاش ویستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەیە بەگوێرەی دەستور و یاسا و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بەتایبەتی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، ئاماژەی بەوەشدا، کە زۆر پێویستە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.
بەڕێز سەرۆك کۆمار هیوای خواست، هەردوولا بگەنە چارەسەری جێ رەزامەندی بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەروەك یاساکانیش پەسندبکرێن بۆ نمونە یاسای نەوت و گاز.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پشتیوانی خۆیان بۆ پێشنیارەکانی بەڕێز سەرۆك کۆمار سەبارەت بە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی بەدەستهاتوو دەربڕی، هەروەها وردەکارییان سەبارەت بە کارەکانی لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو پڕۆژەیاسایانە کاری لەسەر دەکەن، بۆ بەڕێز سەرۆك کۆمار خستەڕو.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 4364
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 9594
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 3262
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 3373
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 4374
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 5114
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 5306
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 11607
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 4460
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4930
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 9629
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 9423
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 7177
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 9797
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 9882
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9950
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8880
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 7466