المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران پێزانینی خۆی بۆ پەرلەمان دەردەبڕێت بۆ پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە


20:54 عێراق
2025-02-02
99375

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له‌ په‌سه‌ندكردنی ره‌شنوسی بودجه‌ی 2025 ده‌كات و داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌كات، ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ و مادده‌كانی بودجه‌كه‌ بكه‌ن.

باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "محه‌مه‌د شیاع سودانی  پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌رپرسیارانه‌ و بنیاتنه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌رده‌بڕێت، به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025، یاسای (13ی ساڵی 2023)، به‌گوێره‌ی ده‌قی هه‌مواركردنه‌كه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌می و سه‌رۆكی دانیشتنی ئه‌مڕۆ و جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی تێگه‌یشتن و پاڵپشتییان بۆ دیدگای حكومه‌ت، كه‌ به‌رده‌وام بوه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق باسی له‌وشكردوه‌، "ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردوه‌، سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌و دۆخه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌یه‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی به‌رزی هاوكاری نێوان حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ بۆ به‌رده‌وامبون له‌ كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ درێژه‌دان به‌ زه‌بری چه‌رخی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و چاكسازی، كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و ناوه‌ستێت".
باسم عه‌وادی ئاشكراشیكردوه‌، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌مواركردنه‌ بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی باشترین سامانه‌ سروشتیه‌كانمان به‌تایبه‌ت سامانی نه‌وت و با ئه‌م سامانه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و وه‌ك هانده‌رێك بۆ زیاتر جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كان كه‌ پێداویستییه‌كانی گه‌له‌ به‌خشنده‌كه‌مان دابین ده‌كه‌ن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

إنفاذاً للحصار البحري.. الجيش الأمريكي يغير مسار 101 سفينة متجهة لإيران

2026-09-14 00:42 1740
البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

البصرة.. السيطرة على حادث معمل الأسمدة وإطفاء مضخات الغاز قبل انفجارها

2026-09-14 00:22 3040
بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

بطلب إقليمي وتنسيق مشترك.. عمان وإيران تعلنان تأجيل اجتماع صلالة

2026-09-14 00:12 1685
مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

مباحثات عراقية إماراتية لبحث التطورات الإقليمية وتعزيز الأمن والاستقرار بالمنطقة

2026-09-13 23:33 1812
دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

دوري النجوم.. زاخو يخطف ثلاث نقاط من الموصل والكهرباء يكتسح الميناء

2026-09-13 21:12 2846
​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

​عادة يومية بسيطة تخفض خطر الوفاة بأمراض القلب بنسبة 39%

2026-09-13 18:45 3369
الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

الحلبوسي يدين الهجمات على السعودية ويؤكد رفض العراق تهديد أمنها

2026-09-13 17:43 3759
بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

بالوثيقة.. أمر قبض بحق المتهم الهارب أوميد حاجي بتهمة تمويل الإرهاب

2026-09-13 16:54 6865
ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

ترامب: حرب إيران قد تنتهي مباشرة بعد الانتخابات وربما قبلها

2026-09-13 16:18 3742
اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

اليوم.. 4 مواجهات مرتقبة في الجولة السابعة من دوري النجوم

2026-09-13 14:58 4241
إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

إطلاق 500 مليار دينار من مستحقات المزارعين لشهر أيلول الحالي

2026-09-13 13:17 7579
القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

القضاء الأعلى يجدد التزامه بالحفاظ على سيادة القانون وصون الحريات

2026-09-13 13:13 7270
أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تحلق في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-13 12:01 5871
الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

الأنبار.. إيقاف بيع عقارين مساحتهما 186 دونماً بأقل من الأسعار السائدة

2026-09-13 10:36 7776
طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

طقس العراق.. انخفاض بدرجات الحرارة وغيوم بالمناطق الشمالية

2026-09-13 09:33 7927
قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

قصر رونالدو بلا مشترٍ.. 700 ألف دولار تتبخر من قيمته

2026-09-12 15:51 9271
ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب مع إيران ستنتهي قريباً

2026-09-12 15:45 8488
بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

بزشكيان: عدم استخدام أراضي الدول لتهديد الجيران مبدأ لا يجوز المساس به

2026-09-12 15:40 6888