المطلع
عاجل

post-image

دەستەی راگەیاندن: هیچ سانسۆرێک لەسەر دراماکانی ڕەمەزان نەبووە ‏


20:03 ڕۆشنبیری و هونەر
2026-02-22
108479

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند هیچ سانسۆرێک لەسەر دراماکانی ڕەمەزان نەبووە، لە پێداچونەوە بە درامای ``حەمدیە`` هیچ پێشێلکاریەک بەدی نەکراوە .
‏لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە : بەپێی یاسا ناتوانێت پێشوەختە ڕێگری لە هیچ بەرهەمێکی هونەری بکەین، بەڵکو دەسەڵاتەکانی تەنها لە چاودێری و لێپرسینەوەی دوای پەخشکاردایە،و لەبارەی دۆسیەی درامای (حەمدیە) پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵی (MBC Iraq) کۆبووەتەوە و بەڵێننامەی نووسراویان لێ وەرگیراوە کە ناوەڕۆکی دراماکە سووکایەتی بە هیچ مەزهەب،و پیرۆزی و پێکهاتەیەک نەکات.
‏بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەکە : سەندیکای هونەرمەندانی عێراق بە فەرمی مۆڵەتی بەرهەمهێنانی بە درامای (حەمدیە) داوە و کارەکە لەژێر چوارچێوەی یاسایی ئاساییدایە.
‏ڕاگەیەندراوەکە روونیشیدەکاتەوە : کە تا ئێستا 10 ئەڵقەی دراماکە لەلایەن ژووری چاودێری دەستەکەوە بینراون و هیچ سەرپێچییەکی یاسایی تێدا نەدۆزراوەتەوە، ئەو تێبینییانەشی هەبوون لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار چارەسەر کراون.
‏لە وەڵامی دەنگۆکان دەستەی ڕاگەیاندن ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەو ناڕەزایەتییانەی لەلایەن هەندێک بلۆگەر و مینبەری ئایینییەوە دەربڕاون، لەسەر بنەمای بینینی ڕاستەقینەی ئەڵقەکان نەبووە، بەڵکو تەنها پشتیان بە دەنگۆ و زانیاری ناڕاستی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەستووە.
‏دەستەکە ڕایگەیاند کە ئەگەر لە هەر ئەڵقەیەکی داهاتووی ئەم درامایە یان هەر کارێکی تردا سەرپێچییەکی ڕوون بدۆزرێتەوە، بێ دوودڵی ڕێکاری یاسایی دەگرنە بەر، کە دەگاتە ئاستی سڕینەوەی دیمەنەکان یان ڕاگرتنی پەخشی زنجیرەکە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 42226
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 40833
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 43582
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 42143
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 40268
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 55364
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 53848
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 53675
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 57223
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 27138
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 53482
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 27188
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 55590
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 27571
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 56666
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 26479
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 26825
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 69037